مامۆستايه‌كى ئاينى به‌ناوبانگى كوردستان كۆچى دواييكرد
دواى ململانێيه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 92 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وهرتى زاناى ئاينى به‌ناوبانگى كوردستان دواى ململانێيه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 92 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وهرتى ناسراو به (مه‌لا وهرتى) خه‌ڵكى گوندى وه‌رتێى ناوچه‌ى باڵه‌كايه‌تى بوو، له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه رێى خوێندنى ئاينى له حوجره‌كانى كوردستان گرته به‌ر و توانى هه‌موو پله‌كانى خوێندنى مه‌لايه‌تى به سه‌ركه‌وتوويى ببڕێت و دواتر ببێته يه‌كێك له زانا و وتاربێژ و شه‌رعزانه به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان، له زۆر پرسه شه‌رعى و فيقهييهكاندا خاوه‌ن راى جياواز و تايبه‌تى خۆى بوو، كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى كراوه و شهرعزانێكى ميانڕه‌و بوو، كه زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و ميانڕهوييه دووچارى ره‌خنه‌ى توند ده‌بوويه‌وه.

ناوبراو كه‌سێكى نيشتمانپه‌روه‌ر بوو، له ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له رێگه‌ى وتاره‌كانى به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى له سته‌م و جه‌ورى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس ده‌گرت و دواجار ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس به‌و هۆيه‌وه دهستگيريانكرد و ماوه‌يه‌ك خرايه زيندانه‌وه.
له دواى ئازادبوونى له زيندان و دواى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ژيانى پێشمه‌رگايه‌تى هه‌ڵبژارد و په‌يوه‌ندى به ريزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردووه و له دواى راپه‌ڕين گه‌ڕايه‌وه و له شارى هه‌ولێر نيشته‌جێ بوو.
به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى ماوه‌ى 10 ساڵه له جێگه‌دابوو، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد و له رێوڕه‌سمێكدا به‌خاكسپێردرا.
ئ.هـ