رۆلا یه‌موت له هه‌ولێره
كات و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر
رۆلا یه‌موت خوشكی هه‌یفا وه‌هبی ڤیدیۆیه‌كی خۆی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌و نمایشكاره‌ی جلوبه‌رگ، بێ ئه‌وه‌ی كات و هۆكاری سه‌ردانكردنی هه‌ولێر ئاشكرا بكات، چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا ئه‌م ڤیدیۆیه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له ئیستاگرامی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و شاری هه‌ولێریش به زیڕ ناوی بردووه.
رۆلا پێشتر نازناوی "شازاده‌ی وروژاندن"ی به‌ده‌ستهێنا، پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی رووتی خۆی له گۆڤارێكی عه‌ره‌بی بڵاو كرده‌وه و پاشان ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی هاوشێوه كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی، هه‌یفا وه‌هبی باش نییه.