بارزانى په‌یامی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی مەلا ئەحمەدی وەرتێ راگه‌یاند
به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامی هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و زانای ناوداری ئایینی، مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌رتێ راگه‌یاند.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وهرتى ناسراو به (مه‌لا وهرتى) خه‌ڵكى گوندى وه‌رتێى ناوچه‌ى باڵه‌كايه‌تى بوو، له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه رێى خوێندنى ئاينى له حوجره‌كانى كوردستان گرته به‌ر و توانى هه‌موو پله‌كانى خوێندنى مه‌لايه‌تى به سه‌ركه‌وتوويى ببڕێت و دواتر ببێته يه‌كێك له زانا و وتاربێژ و شه‌رعزانه به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان، له زۆر پرسه شه‌رعى و فيقهييهكاندا خاوه‌ن راى جياواز و تايبه‌تى خۆى بوو، كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى كراوه و شهرعزانێكى ميانڕه‌و بوو، كه زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و ميانڕهوييه دووچارى ره‌خنه‌ى توند ده‌بوويه‌وه.
به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى ماوه‌ى 10 ساڵه له جێگه‌دابوو، به‌ره‌به‌يانى رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، له شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد و له رێوڕه‌سمێكدا به‌خاكسپێردرا.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادەی ڕەحمەتی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر، مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی – مان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و مامۆستایانی ئایینی و هاوڕێیانی مامۆستای ڕەحمەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا ئەحمەد وەرتی بخاتە بەر ڕەحمەت خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٢ـی١ـی٢٠١٧
ا. م