مامۆستایانی ناڕازی دەچنە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی
"ھێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتووەتەبەر"
K24 - سلێمانی
مونیر سەلیم پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "مامۆستایانی ناڕازی بەرەو بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سلێمانی- ھەڵەبجە بەڕێكەوتن و ھێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتووەتەبەر".
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر مامۆستایانی ناڕازی چوونەتە بەردەم مەكتەبی سیاسی چەند لایەنێكی سیاسی و شاندێكی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیش لەگەڵ ئەدھەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی سلێمانی- ھەڵەبجە كۆبوونەتەوە.
دوێنێ لە راگەیاندراوێكدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی- ھەڵەبجە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "خۆپیشاندانی ئهمجاره، لهچوارچێوهی خۆپیشاندان دهردهچێت و دهبێته پیلانێكی ئاژاوهگێڕی، كه لهلایهن لایهنێكی سیاسی ئاراسته دهكرێت، كه ئهوهش بهرژهوهندی هیچ لایهكی تیادا نییە".