ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی تاوتوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكات
بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كۆبوونەوەدایە
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد، بە گوێرەی زانیارییەكان، راپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: " كەمێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دەستیپێكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیاره له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای دانانی به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ ساڵی 2017، راپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له ساڵی نوێ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه سه‌ردانی لایه‌ن سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له ژێر رۆشنایی په‌پامێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌ریم له‌گه‌ڵیان كۆ بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ رێكه‌وتنێك، هه‌ر وه‌ك به‌شدارانی كۆبوونه‌كه رایانگه‌یاند، بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕا و وه‌رگرتی رای یه‌كتر بووه.
گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، كه پاش زیاتر له ساڵێك له دابڕانی نێوان هه‌ردوولا، به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان هه‌ردوولا توانده‌وه، كه به‌هۆی روانینی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناكۆكی نێوانیان قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێم دروستبوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ، به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ ساڵی نوێ داده‌نرێت و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی عیراق و ناوچه تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه چه‌ند رۆژێك پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی دێت كه له سه‌ر ئاستێكی به‌رز به‌ڕێوه‌چوو و راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بۆ رای گشتی بڵاو كرده‌وه.
پیش ئه‌و كۆبوونه‌وه، كوسڕه‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌شی ببوو، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم بڵاو كرده‌وه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به پرۆژه‌ی یه‌كێتی ده‌زانێت.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی جیاواز بوو، به جۆرێك هه‌ردوولا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2016، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە پەیامێکیدا بۆ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، داوای کرد لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هه‌رێم گفتوگۆ بکەن. داواشیکرد گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و حکوومەت بکەن.







