به ڤيديۆ.. سه‌رتاشێكى هيندستانى به ئاگر سه‌ر ده‌تاشێت
رێگه‌يه‌كى نوێ، به‌ڵام مه‌ترسيدارى بۆ كورتكردنه‌وه‌ى قژى موشته‌رييه‌كانى داهێناوه و ئه‌و به ئاگر قژ كورتده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رتاشێكى هيندستانى رێگه‌يه‌كى نوێ، به‌ڵام مه‌ترسيدارى بۆ كورتكردنه‌وه‌ى قژى موشته‌رييه‌كانى داهێناوه و ئه‌و به ئاگر قژ كورتده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌و باره‌يه‌وه ده‌يلى مه‌يل نووسيويه‌تىله كاتى سه‌رچاككردنى موشته‌رييه‌كان ئاگر به سه‌ريانه‌وه‌يه و ئينجا سه‌رتاشه‌كه خه‌ريكى شانه‌كردنى قژيان ده‌بێت.
له هيندستان به رێگه‌ى ئاگركردنه‌وه و سووتاندنى مۆم له‌سه‌ر سه‌رى موشته‌رييه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌ى دووره ده‌ست كارى سه‌رتاشى ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رتاشه وتويه‌تى: ئه‌و رێگه‌يه‌م له كاتێكدا دۆزييه‌وه كه به‌رده‌وام له كاتى كاركردندا كاره‌با ده‌بڕا و ئه‌وه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه به‌و جۆره سه‌رى مووشته‌رييه‌كانم چاك ده‌كه‌م.
پێشتريش به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيانه‌ى له يوتيوب بڵاوكراونه‌ته‌وه له 2013ه‌وه ئه‌و جۆره كاره سه‌ريهه‌ڵداوه.
شاره‌زايان ده‌ڵێن: ئاگر يارمه‌تيده‌ره بۆ نه‌رمكردنى قژ و هه‌ندێكى ديكه‌ش له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و رێگه‌يه بۆ له‌ناوبردنى رشك و ئه‌سپى به سووده.