کەریم کابان رێحانەیەک لە دەنگی خۆش
ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی كەریم كابان تێدەپەڕێت
K24 - سلێمانی
لە سلێمانی رێوڕەسێك بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی كورد، كەریم كابان بەڕێوەچوو تیایدا خانەوادەی هونەرمەند و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و بەرپرسانی حكوومی و كەسایەتی سیاسی بەشدارییان كرد.
لە ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەندی ناسراوی کورد کەریم کاباندا تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ژێرناوی (کەریم کابان رێحانەیەک لە دەنگی خۆش) مەراسیمێکیان بۆ ئەو یادە رێکخست، شوان کابان کوری ئەو ھونەرمەندە دەڵێ، باوکی ھەمیشە دەنگی زیندووە ئەگەر یادیشنەکریتەوە ئەو خوی لەبیرنەکراوە.
کەریم جەلال کابان لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بوە، لە سالی 1941 یەکەم گۆرانی گوتووە، لە ساڵی 1945 لە بەغدا دەبێتە بەرێوەبەری بەشی کوردی لە رادیوی بەغدا، ھەر لەو ساڵەدا یەکەمین بەرھەمی خۆی بڵاوکردوەتەوە کە بریتی بوو لە 8 گۆرانی، لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێكی بەرچاوی بە ھونەری كوردی كردووە، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە 14/1/2016 کۆچی دوایی کرد.