بارزانی: کەس مافی ئەوەی نییە لەبارەی یەکپارچەیی عێراق گلەیی لە ئێمە بکات
"دوور نییە دیاردەی مەترسیدارتر لە داعش سەر هەڵبدات"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بێ هاوكاری پێشمه‌رگه، نه‌ده‌توانرا ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستپێبكات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتان، وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه، له هه‌ولێری پایته‌خت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له 29ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوو، سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بناغه‌ی هاوكارییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ دیاریكردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، یه‌كه‌مجار هێزی پێشمه‌رگه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، توانی هێلی به‌رگری داعشی تێكبشكێنێت و به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ش، نه‌ده‌توانرا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێبكات.

شه‌ڕی داعش
وه‌ك له سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا، بارزانی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی مووسڵییان راده‌ستی داعش كرد، حه‌زیان له‌وه نه‌بوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێبكات و سه‌ربگرێت و گوتی: "ئەوانەی موسڵیان ڕادەستی داعش کرد حەزیان نەدەکرد ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێ بکات و سەربگرێت، چونکە خۆیان شکابوون و نەیاندەویست سەرکەوتنی خەڵکی دی ببینن".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، ئێستا داعش دووچاری شكستی زۆر هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تێكشكاندنی ئه‌و رێكخراوه له مووسڵ، به واتای كۆتاییهاتنی داعش و تیرۆر نییه و ره‌نگه ئه‌و رێكخراوه واز له شه‌ڕی به‌ره‌یی بهێنێت و به‌ناوی دیكه و شێوازی دیكه، ببێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جێهان و مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: "دوور نییە دیاردەی مەترسیدارتر لە داعش سەر هەڵبدات".
بارزانی راشیگه‌یاند، دەبێ جگە لە شەڕی مەیدانی لەگەڵ داعش، ڕەگی توندوتیژی و تیرۆر لەڕووی فکری و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی وشکبکرێن و ئەوەیش پێویستی بە هەوڵێکی نێودەوڵەتی و هەماهەنگیی هەمەلایەنە هەیە.
هاتنی ئاواره و ئابووری كوردستان
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ره‌وشی ئابووری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی و نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریستان و هاتنی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 8 سه‌د هه‌زار ئاواره، بارگرانییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی هه‌رێم و دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵیش، زیاتر له 100 هه‌زار ئاواره‌ی دیكه هاتوون.
بارزانی رایگه‌یاند، ره‌نگه دوای تێكشكاندنی تیرۆریستان، فه‌راهه‌مبوونی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له ئاواره‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی چاكسازی، ره‌وشی دارایی هه‌رێم باشتر بێت.

بارودۆخی ناوخۆ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمیش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ئێستادا لایه‌نه سیاسییه‌كان، له گفتوگۆدان و ئومێددهكرێت بگه‌نه ئه‌نجامێك.
هه‌ولێر و به‌غدا
بارزانی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گوتی: "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه له باره‌ی یهكپچاریی عێراق گله‌یی له ئێمه بكات".
روونیشی كرده‌وه، به‌ر له 2003 و دواتریش، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ چه‌سپاندنی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، فره‌یی، دیموكراسی و فیدراڵیداوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له 29ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه‌كانی دیكه گفتوگۆیان كردووه و ئه‌وانیش "به‌خۆشحاڵییه‌وه" گوێیان له سه‌رنجه‌كانییان گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "لەسەر ئەوە ڕێککەوتین کە بکەوینە گفتوگۆ تا بگەینە چارەسەرێک کە کۆتایی بە تراژیدیا و کێشەکانی ڕابردوو بێت و دووبارە نەبنەوە".
بارزانی جەختیشیکردەوە، ئێستا لەبواری سەربازییدا هەرێمی كوردستان هەماهەنگییەکی زۆر باشی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی هەیە، بەتایبەتیش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵدا.

هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتان له هه‌ولێری پایته‌خت، سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه بۆ ئه‌نجامدان و رێكخستنی دیداره‌كه.
هه‌روه‌ها ستاییشی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كرد له شه‌ڕی دژی داعش و خۆڕاگری گه‌لی كوردستان و فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییان له كوردستان، به‌رزنرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوڵگه‌ری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به ساڵی پار زیاتر بووه.