له داخی ترامپ ده‌بێته موسڵمان
له رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوی لیزا شانكلین، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "به‌هۆی رق و كینه"ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له موسڵمانان، ده‌ستی داوه‌ته‌وه قورئانێك و خوێندوویه‌تییه‌وه و دواتریش موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه.
لیزا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "ساڵێك به‌ر له ئێستا به‌هۆی قسه‌كانی ترامپه‌وه له باره‌ی موسڵمانان ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه‌ی قورئان".
لیزا كه ده‌رچووی به‌شی به‌راودكاری ئایینییه‌كانه و زانكۆی ته‌واوكردووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه پێشتر وا به‌وردی قورئانی پیرۆزی نه‌خوێندووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "خوێندنه‌وه‌ی قورئان به وردی وای لێكردم زیاتر تێكه‌ڵاوی موسڵمانان بم و دواتریش ببم به موسڵمان، ئێستاش زۆر سوپاسگوزارم".
هه‌رچه‌نده لیزا، زۆر زووتر موسڵمانبووه و حیجابی پۆشیوه، به‌ڵام له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ، وه‌ك 45همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند.
له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ، وه‌ك 45همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)