مه‌ترسییه‌كانی فڵچه‌ی ددان بزانه
"سه‌رچاوه‌ی هه‌وكردنی هه‌ستیارترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، مه‌ترسییه‌كانی فڵچه‌ی ددانییان ده‌رخستووه و ئاماژه‌یان به‌و نه‌خۆشییانه‌ش كردووه، مه تووشی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات.
دكتۆر رۆنا ئه‌سكه‌نده‌ر، پزیشكی ددان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شێكی زۆری مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فڵچه‌ی ددان، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر "پاك نه‌بێت، ده‌بێته هۆی تووشبوونی مرۆڤ به ڤایرۆسێك، كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی جگه‌ر" كه هه‌ستیارترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: "فڵچه‌ی ددان له‌ماوه‌ی دوو رۆژ، به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ڤایرۆس پیس ده‌بێت و پێویسته فڵچه‌كان دوای به‌كارهێنانییان له دوور یه‌كتر دابنرێن، به‌شێوه‌یه‌ك كه هێنده نزیك نه‌بن ڤایرۆس و میرۆبه‌كان بگوازرێنه‌وه".
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، كاتێك فڵچه‌ی ددان پیس ده‌بێت، ته‌نها به شووشتنی به ئاو پاكنابێته‌وه و نابێته هۆی لاچوونی میكرۆب.
پزیشك و پسپۆڕانی تایبه‌ت به ددان، به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته زوو فڵچه‌ی ددان بگۆڕدرێت و درێژترین ماوه‌ی به‌كارهێنانیشی له دوو مانگ تێپه‌ڕ نه‌كات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز