داخستنی بنكە تەندروستیەكان گرفت بۆ ھەندێك ناوچە دروست دەكات
"دەبێ ژمارەی دانیشتوان و شوێنی جوگرافیا لەبەر چاو بگیرێت"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی كه‌مكردنه‌وه‌و داخستنی به‌شێك له‌بنكه ته‌ندروستیه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گرفت بۆ هه‌ندێك له‌ناوچه به‌تایبه‌ت شوێنه دووره‌ده‌سته‌كانی باشووری كوردستان دروستده‌كات.
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بە كوردستان24 گوت: "بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری داخستن و كەمكردنەوەی بنكە تەندروستییەكان، دەبێ بەدواداچوون بكرێت، ژمارەی دانیشتوان و شوێنی جوگرافیا لەبەرچاو بگیرێت بۆ داخستنی ھەر بنكەیەكی تەندروستی".