مۆبايلى ئێس 8 دێته بازاره‌وه
كۆمپانیای سامسونگ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌يه‌ك له مۆبایله‌كانی، جۆری گه‌له‌كسی نوت سێڤن له بازاره‌كان تۆشی زیانێكی زۆر بوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ساڵی رابردوو، كۆمپانیای سامسونگ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌يه‌ك له مۆبایله‌كانی، جۆری گه‌له‌كسی نوت سێڤن له بازاره‌كان تۆشی زیانێكی زۆر بوویه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش له ئێستادا، به مه‌به‌ستی راكێشانی دووباره‌ی كڕیاران، سه‌رقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێيه كه بهگالاكسی ئێس هه‌شت ناسراوه و بڕیاره له نێوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بیخاته ناو بازاره‌كان.
كۆمپانیای سامسونگی كۆری ئه‌نجامی لیكوڵینهوهكانی تایبه‌ت به ته‌قین و سووتانی مۆبایله‌كانی جۆری گالاكسی نوت سێڤن، ئاشكرا ده‌كات.
پیش‌تر ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردبوویه‌وه، كه هۆكاری ته‌قین و سووتانی مۆبایله‌كان خراپی پاترییه‌كانیان بووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه بڕیاره له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، كۆمپانیای سامسونگ جۆرێكی نوێ له موبایل بخاته ناوی بازاره‌وه كه به گالاكسی ئس هه‌شت ناسراوه.