نزيكه‌ى 150 هه‌زار دۆلارى ساخته له سۆران ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى گشتى سۆران رايگه‌ياند، تيمه‌كانيان توانيويانه بڕى 147 هه‌زار و 300 دۆلارى ئه‌مريكايى ساخته‌كراو ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى گشتى سۆران رايگه‌ياند، تيمه‌كانيان توانيويانه بڕى 147 هه‌زار و 300 دۆلارى ئه‌مريكايى ساخته‌كراو ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن، كه كه‌سێك له ئێرانه‌وه هێناويهتييه شارۆچكه‌ى سۆران.
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، عه‌قيد عه‌لى ئه‌حمه‌د دۆڵه‌مه‌ڕى، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى گشتى سۆران رايگه‌ياند، تيمه‌كانيان توانيويانه كه‌سێك به ناوى (ح.ح.ح) ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، كه بڕى 147 هه‌زار و 300 دۆلارى ئه‌مريكايى ساخته‌كراوى پێبووه.
روونيشيكرده‌وه، له رێگه‌ى بانكى سۆرانه‌وه دڵنيابوونهتهوه كه ئه‌و بڕه پاره‌يه ساخته‌يه و له ئێرانه‌وه هێنراوه‌ته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و كه‌سه‌ى پاره‌كه‌ى هێناوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزه‌كانيان پارێزگارى له ئاسايشى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وه يه‌كه‌مجاره كه‌سێك ئه‌و بڕه زۆره‌ى دۆلارى ساخته‌كراوى پێ بێت و دهستگيربكرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى مه‌رزى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه پاره‌كه نه‌هێنراوه و به رێگه‌ى ناياسايى ديكه هێنراوه‌ته ناو هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
