ميلانيا ترامپ هۆڵێكى كۆشكى سپى بۆ ئارايشت ته‌رخانده‌كات
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ميلانيا ترامپى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا هۆڵێكى كۆشكى سپى ته‌رخانكردووه بۆ بايه‌خدان به جوانييه‌كه‌ى.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ميلانيا ترامپى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا هۆڵێكى كۆشكى سپى ته‌رخانكردووه بۆ بايه‌خدان به جوانييه‌كه‌ى.

ئاژانسه‌كه ستايشى جوانى ميلانيا ترامپى كردووه و ئه‌وه‌شى نووسيوه: ميلانيا له قۆناغى ناوه‌ندييه‌وه به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى جۆرى ميكياژ، ئارايشت ده‌كات و هيچ رۆژێك بێ مكياژ نه‌چووه‌ته قوتابخانه.

باسى له‌وه‌شكردووه، ميلانيا رايگه‌ياندووه، ئه‌و دژى بۆتۆكس و گه‌وره‌كردنى لێو و سينگه و بڕواى وايه ده‌ستكاريكردنى لێو و سينگ كاريگه‌رى له‌سه‌ر مێشك درووست ده‌كات، هه‌ربۆيه هه‌رگيز نه‌شته‌رگه‌رى جوانكاريم نه‌كردووه و ژيانێكى ئاسايى ده‌ژيم و بايه‌خ به پێست و جه‌سته‌م ده‌ده‌م و به شێوه‌يه‌كى سرووشتى چوومه‌ته ته‌مه‌نه‌وه.

