قەیرانی دارایی كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر كۆمەڵگە

بووەتە ھۆكارێك بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانه‌كان و زیادبوونی رێژه‌ی تاوان

K24 - سلێمانی

قه‌یرانی دارایی كە زیاتر له‌ سێ ساڵە بەرۆكی ھەرێمی كوردستانی گرتووە، سەرەڕای كەمبونەوەی مووچە و تێكچوونی ژیانی رۆژانەی خەڵكی، بە گوتەی توێژەرانی كۆمەڵایەتی كاریگه‌ری نەرێنی كردووەتە سەر كۆمەڵگە و بووەتە ھۆكارێك بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانه‌كان و زیادبوونی رێژه‌ی تاوان‌، ژمارەیەك لە توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش هۆشداری له‌ زیاتربوونی كاریگه‌ریه‌كانی قه‌یرانی دارایی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت كارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی نه‌دات.