مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی كارمەندانی دوو دامەزراوەی دیكە دابەش دەكرێت.
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێ شهممه 24/1/2017، مووچهى ئهنجوومهنى ئاسایش و دهزگاى گشتى ئاسایش دابهش دهكرێت.
ھەر وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە لە دوو رۆژی داھاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە رادەگەیەنێت.