خه‌ڵكى وڵاتان چه‌ند كاتژمێر ده‌خه‌ون
توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى كاتژمێره‌كانى خه‌وتن له‌ناو گه‌لانى جياجيادا ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
تيمێكى زانايان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى كاتژمێره‌كانى خه‌وتن له‌ناو گه‌لانى جياجيادا ئه‌نجامداوه و ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له‌سه‌ر يه‌ك خه‌ريكى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى بوونه له‌و باره‌يه‌وه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، كه زانايانى ئه‌مريكا و ئوستراليا ئه‌نجاميانداوه و له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه زانيارييه‌كانيان ئاڵوگۆڕكردووه و له 2006 تا 2012 سه‌رقاڵى توێژينه‌وه بوون، گه‌لانى جيهان له رووى خه‌وتنه‌وه بۆ چه‌ند جۆرێك پۆلێن ده‌كرێن.
خه‌ڵكى رووسيا به تێكڕا 9 كاتژمێر و 20 خولهك ده‌خه‌ون و به شێوه‌يه‌كى گشتيى كاتژمێر 08:00 له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و تا كاتژمێر 11:00ى شه‌و له كاروجووڵهدان.
كه‌مترين كاتى خه‌و لاى ژاپۆنييهكانه و ئه‌وان 7 كاتژمێر و 16 خولهك به تێكڕا ده‌خه‌ون.
گه‌لى ئه‌رجه‌نتين پله‌ى يه‌كه‌مى هه‌يه له زۆر خه‌وتن و خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته به تێكڕا 10 كاتژمێر و 16 خولهك ده‌خه‌ون.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، له ئه‌وروپا قه‌يرانى كه‌مخه‌وى هه‌يه.