به وێنه.. ژیان له ناو خانووێكی سه‌راوبن
"ویستم شتێكی جیاواز بكه‌م"
K24 - هه‌ولێر:
كاتێك ڤالدیڤینۆ میگێلی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، ده‌ستی به بنیاتنانی خانووه‌كه سه‌راوبنه‌كه‌ی كرد، دراوسێكانی تووشی شۆك بوون و ده‌یانگوت، ژیان چۆن له خانووێكی له‌م شێوه‌یه‌دا، ده‌گوزه‌رێت؟
میگێل، كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆی له كاركردن و درووستكردنی بینا و باڵه‌خانه‌ی به‌سه‌ربردووه، ده‌ڵێت: "زۆر له‌مێژه كاری بیناسازی ده‌كه‌م، كاتێك خانه‌نشین بووم، حه‌زم كرد شتێكی جیاواز بكه‌م".
ده‌ڵێت: "وه‌ك سه‌ركێشییه‌ك بۆخۆم و هێشتنه‌وه‌ی خۆم به كارایی، له جیاتی ئه‌وه‌ی خانووێكی ئاسایشی درووستبكه‌م، بڕیارمدا خانووه‌كه‌م سه‌راوبن بێت".
هه‌ر له سه‌ره‌تای باسكردنی شتێك له‌وجۆره، ته‌واوی بیرۆكه‌كه‌ی میگێل له باره‌ی خانووه سه‌راوبنه‌كه، له‌لایه‌ن ئێلیزابێسی هاوسه‌ری ره‌تكردایه‌وه.
نهۆمی یه‌كه‌می خانووه‌كه، پێكهاتووه له چێشتخانه و گه‌رماو و ئاوده‌ست، نهۆمی دووه‌میش، دوو ژووری خه‌وتنی تێدایه، خانووه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ساو ماتیۆسی باشووری به‌رازیل.
ئێلیزابێس، ته‌مه‌ن 64 ساڵ، ماوه‌ی 40 ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میگێلدا كردووه، ده‌ڵێت: "پێمگوت ئه‌و كاره نه‌كات، چونكه بیرۆكه‌كه شێتانه ده‌رده‌كه‌وت، نه‌مده‌زانی بیرۆكه‌كه‌ی به جددی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌و هیچ گرنگی گفتوگۆكه نه‌دا، چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ر بڵێت شتێك بكه‌م، ده‌یكا و به‌رده‌وام ده‌بێت".
میگێل باس له‌وه ده‌كات، تێچووی درووستكردنی خانووه‌كه، زۆر له‌وه زیاتربووه كه پێشبینی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت دانانی كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵیش تێچووی زیاتری هاتووه‌ته سه‌ر، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی خانووه‌كه گونجاندوویه‌تی و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیش، یه‌كه‌مجار بردراوه‌ته سه‌ره‌وه‌ی سه‌ربانی خانووه‌كه، دواتر هێنراوه‌ته‌وه نهۆمی خواره‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)