به ڤیدیۆ.. دوبه‌ی له ئاگركوژاندنه‌وه‌ش پێشه‌نگه
K24 - هه‌ولێر:
شاری دوبه‌ی له میرنیشنه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب، سه‌رقاڵی پێكهێنانی تیمێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تایبه‌ته بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی نزیك ده‌ریان، یاخود ئه‌و به‌له‌م و یه‌خت و گه‌مییه، یاخود ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی نزیك ده‌ریا و سه‌ر پرده‌كان گڕده‌گرن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوودیان له بیرۆكه‌ی یارییه‌كی ده‌ریایی وه‌رگرتووه، كه به‌هۆی گوشاری ماتۆری ئاو، پیاوی ئاگركوژێنه‌وه چه‌ند مه‌ترێك به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ ئامرازێك و به ئاسانی ده‌توانێت له نزیك شوێنی رووداوه‌كه، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.