ژنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نگرێكی تره‌مپ هه‌رایناوه‌ته‌وه
پۆلیسی فڕۆكه‌خانه ژنه‌كه‌یان دابه‌زاندووه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ده‌نگه‌ده‌نگێكی زۆر خانمێكی ئه‌مریكی ره‌تیده‌كاته‌وه له كورسی ته‌نیشتی یه‌كێك له لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دابنیشێت، ئه‌و ژنه له واشنتۆنه‌وه ده‌یویست بچێته شاری سیاتڵی ئه‌یمریكی، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌كه‌ی تره‌مپ ناگه‌نه رێككه‌وتن و له فڕۆكه‌كه دایده‌به‌زێنت.
كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵدا درووستكردووه، ناوی سكۆت كۆتیسكییه و گوتویه‌تی" بۆ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ هاتبوومه واشنتۆن، به‌ڵام ئه‌و ژنه به روونی بێزاری خۆی له به‌رامبه‌رم ده‌ربڕیوه و داوای له تیمی كارمه‌ندانی پێشوازی ناو فڕۆكه‌كه كردووه بمگوازنه‌وه بۆ كورسییه‌كی دیكه".
هه‌ر بۆیه ستافی پێشوازی ناو فرۆكه‌كه ده‌كه‌ونه نێوانیان و ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن و هێووریان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ سوودێكی نییه و سه‌ره‌نجام پۆلیسی فڕۆكه‌خانه دێن و ژنه‌كه له فڕۆكه‌كه داده‌به‌زێنن.
كۆتیسكی خۆی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی تۆماركردووه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" ژنه‌كه هاواری به‌سه‌ر من و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه وێنه‌ی تره‌مپ یان نووسینی ناوی تره‌مپ له‌سه‌ر جله‌كانیان بووه و ناوی سه‌رۆكی نوێیان له‌سه‌ر جله‌كانیان نووسیبوو.