له جامی ئه‌فریكا 2 هه‌ڵبژارده شه‌ڕی گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو ده‌كه‌ن
ئه‌مشه‌و ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌دیار ده‌كه‌وێت

له درێژه‌ی یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017، ئه‌مشه‌و دوو یاریی له كاتژمێر 22:00 ده‌كرێن، به‌مه‌ش كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان دێت و ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت.
هه‌ڵبژارده‌ی میسر له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووی گانای پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌م یارییه‌دا راهێنه‌ری گانا ده‌رفه‌ت به چه‌ند یاریزانێكی یه‌ده‌گ بدات، چونكه ئه‌نجامه‌كه هه‌ر شتێك بێت گانا سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی میسر به سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه به فه‌رمی بلیتی قۆناخی داهاتوو ده‌بڕێت، له ئه‌گه‌ری یه‌كسانبوونیش، به مه‌رجێك هه‌ڵبژارده‌ی مالی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، میسرییه‌كان بۆ قۆناخی داهاتوو ده‌په‌ڕنه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هه‌ڵبژارده‌ی مالی و ئۆگه‌ندا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بۆ ئۆگه‌ندا كۆتایی هاتووه و به فه‌رمی له گه‌یشتن بۆ قۆناخی داهاتوو بێهیوا بووه، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی مالی له ئه‌گه‌ری شكستی میسر و بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه ده‌گاته قۆناخی هه‌شتی جامی ئه‌فریكا.
تا ئێستا 7 هه‌ڵبژارده به فه‌رمی بلیتی قۆناخی داهاتوویان بڕیوه كه پێكهاتوون له (بۆركینا فاسۆ، كامیرۆن، سه‌نیگال، توونس، كۆماری كۆنگۆ، مه‌غریب و گانا)، ته‌نیا ناسنامه‌ی یه‌ك هه‌ڵبژارده ماوه، ئه‌ویش له نێوان مالی و میسر یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.