نه‌شته‌رگه‌رییه سه‌خته‌كه ئه‌نجامدرا
K24 - هه‌ولێر:
ميليسا دلیگادۆ براڤا، له ساوپاولۆی به‌رازیل له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ده‌ژی، به‌ڵام به‌هۆی گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی له خوار چه‌ناگه‌ی، ژیانی ئه‌و منداڵه‌ی خستبووه مه‌ترسی.
دوای ئه‌وه‌ی باوكی میلیسا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا داوای هاوكاری ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كچه‌كه‌ی، پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكا گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌بینێت و په‌یوه‌ندی به باوكه‌كه‌وه ده‌كات.
ئه‌و پزیشكه له ویلایه‌تی لوزیریانای ئه‌مه‌ریكا، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و منداڵه ده‌كات و به سه‌ركه‌وتوویی گرێكه لاده‌بات و ئێستاش منداڵه‌كه له ته‌ندروستییه‌كی جێگیردایه.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه زیاتر له 8 كاتژمێری خایاند و پزیشكه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كێشه‌ی ئه‌و گرێیه دوو كلیۆگرام و نیو بوو.
ئه‌و تیمه پزیشكییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌دا بوون، به خۆڕایی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و منداڵه‌كه‌ش پێویستی به چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه هه‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)