كەشناسی كۆی رێژەی بارانبارین بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، بڕی بارانبارانی لە 24 كاتژمێری رابردوو، ھەروەھا كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
كەشناسی ئاشكرای كردووە لە سەرەتای وەرزی پایز تا ئێستا لە ھەولێر زیاتر 141ملم باران باریووە، لە شاری سلێمانیش 231.7 ملم و لە دھۆك 136.7ملم، لە پارێزگای كەركووك 124.5 باران باریووە، لە پارێزگای ھەڵەبجەش كۆی بارانبارین لە ئەمساڵدا 135.2.