به فه‌رمی ئیتۆ یانه‌یه‌كی نوێ ده‌ستنیشان كرد
یازده‌یه‌مین یانه‌ی تاقی كرده‌وه

ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی به فه‌رمی جانتایه‌كه‌ی له خولی توركیاوه به‌ره‌و خولی نایابی رووسیا پێچایه‌وه، ئه‌مه‌ش یازده‌یه‌مین یانه‌یه كه ئه‌م هێرشبه‌ر كامیرۆنییه تاقی ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 كانوونی دووه‌می 2017، ساموێل ئیتۆ له تویته‌ری خۆی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی (ئه‌مكار)ـی رووسی راگه‌یاند.
ساموێل ئیتۆی 35 ساڵان پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له دوو وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی توركیا یاری بۆ یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر ده‌كرد، له كۆی 46 یاری له‌گه‌ڵ یانه توركه‌كه 26 گۆڵی تۆمار كرد، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی (ئیسپانیۆل، مایۆركا، بارسێلۆنا، ئینته‌ر میلان، ئانژی، چێڵسی، ئیڤه‌رتۆن و سامپدۆریا)ـش كردووه.