روانگه‌ى سووريا: له باب بۆردومانى توركيا 10 مه‌ده‌نى كردووه‌ته ئامانج
له پارێزگاى حه‌له‌بى باكوورى سووريا 10 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا، كه ژماره‌يه‌كيان منداڵن.
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى بۆردومانى توركيا بۆ سه‌ر شارى ئه‌لباب و ده‌وروبه‌رى له پارێزگاى حه‌له‌بى باكوورى سووريا 10 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا، كه ژماره‌يه‌كيان منداڵن.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رامى عه‌بدولڕه‌حمان رايگه‌ياند، ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه تۆپخانه‌كانى توركيا ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى ئه‌لبابيان بۆردومان كردووه و به‌و هۆيه‌وه لانيكه‌م 10 هاوولاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه كه ژماره‌يه‌كيان منداڵ بوون.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆ پشتيوانى له‌شكركێشى وڵاته‌كه‌يان بۆ سه‌ر سووريا ژماره‌يه‌ك هێرشى ئاسمانيان كردووه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى ئه‌لباب.
به‌رپرسانى توركيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان له بۆردومانه‌كانياندا هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان نه‌بنه قوربانى.
به‌رپرسانى توركيا به‌رده‌وام ره‌تيده‌كه‌نه‌وه، هيچ هاووڵاتييه‌كى مه‌ده‌نى به هۆى بۆردومانى ئه‌وانه‌وه گيانى له‌ده‌ستدابێت و بووبێته قوربانى.
ئه‌نادۆڵى توركى، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 بڵاويكردووه‌ته‌وه، 22 چه‌كدارى داعش له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له سنوورى شارۆچكه‌ى ئه‌لباب كوژراوون.
سوپاى توركيا له 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016ه‌وه هێرشێكى بێ پێشينه‌ى وشكانى كردووه‌ته سه‌ر باكوورى سووريا بۆ هاوكاريكردنى گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى لايه‌نگرى بۆ ئه‌وه‌ى له دژى داعش بجه‌نگن، هاوكات هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه به‌شێكى زۆريان كوردن كراونه‌ته ئامانجى له‌شكركێشييه‌كه‌ى سوپاى توركيا.
شارۆچكه‌ى ئه‌لباب ته‌نيا 30 كيلۆمه‌تر له سنوورى توركياوه دووره و بووه‌ته ئامانجى پرۆسه‌ى سه‌ربازى توركيا كه ناوى ناوه، قه‌ڵغانى فورات.
له ئێستادا هێزه‌كانى توركيا و ميليشيا هاوسۆزه‌كانى له ده‌وروبه‌رى ناوچه‌كانى باكوور و خۆرئاواى شارۆچكه‌ى ئه‌لبابن كه داعش تێيدا خۆى قايم كردووه و رۆژانه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هه‌ردوولادا رووده‌دات.
به سه‌رپه‌رشتى رووسيا و ئێران و توركيا له 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016ه‌وه بڕيارى ئاگربه‌ست له سووريا خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.ه