به ڤیدیۆ.. ئیڤانكا له كۆشكی سپی منداڵه‌كه‌ی فێره گاگۆڵكێ ده‌كات
ئیڤانكا: له‌م هه‌فته‌یه زۆر شتی گرنگ روویاندا
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا، كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی و تیۆدۆری كوڕی، له‌سه‌ر ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا له كۆشكی سپی یاری له‌گه‌ڵ كوڕه ته‌مه‌ن 10 مانگییه‌كه‌ی ده‌كات و فێره گاگۆڵكێ ده‌كات.
له‌گه‌ڵ گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ئیڤانكا نووسیویه‌تی: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆر شتی گرنگ روویاندا، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه، كوڕه‌كه‌مان فێره گاگۆڵكێ بوو".