ژنێك له كارتۆندا ده‌ژی
هه‌موو هاوكارییه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه ژنێكی به‌ته‌مه‌ن و كه‌نه‌فتی میسرییه و ته‌مه‌نی 85 ساڵه،به كارتۆنێكه‌وه هێناویانه‌ته بازاڕێكی سه‌وزه‌فرۆشانی ناوچه‌ی به‌هتیم له شاری( شبرا الخیمة) ی باكووری قاهیره، ئه‌و كارتۆنه بۆته ماڵ و شوێنی ژیانی و هیچ كه‌سێك هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ناو و كه‌سایه‌تی نازانێت.
ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه نادیاره، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌وزه ومیوانه ده‌ژی كه له بازاڕه‌كه‌دا فرۆشیاران هاوكاری ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه بڕێك خۆراكی ده‌ده‌نێ، به‌ڵام ئه‌و به به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانیان ره‌تده‌كاته‌وه، گه‌نجانی بازاڕه‌كه‌ش هاوكاری ده‌كه‌ن تا بچێته توالێت.
ئوم ته‌غرید مامۆستایه‌كی میسریه و له‌و ناوچه‌یه ده‌ژی و به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و پیره‌ژنه ده‌كات، گوتوویه‌تی" ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه له‌م ناوچه‌یه‌دایه و كه‌س زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ری نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌گوترێت، كچێكی هه‌یه به ناوی ئه‌میره و كوڕێكیشی هه‌یه ناوی محه‌مه‌ده. هه‌ر چه‌نده زۆر هه‌وڵی یارمه‌تیدان و گواستنه‌وه‌ی بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچوان ده‌درێت، به‌ڵام رازینابێت و ته‌نها ده‌یه‌وێت له‌ناو ئه‌و كارتۆنه‌ی بازاڕی سه‌وزه‌فرۆشه‌كاندا بمێنێته‌وه. به‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه زۆر زیره‌كه، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانی، هێشتا ده‌زانێت پاره بژمێرێت و نرخی پاره‌ی له‌لایه.شه‌وانیش به جل و به‌رگی كۆنه خۆی داده‌پۆشیت و هه‌ر له‌ناو ئه‌و كارتۆنه‌دا ده‌خه‌وێت.