عێراق داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی ئاشكرا دەكات
لە ماوەی مانگێك 5 ملیاری دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، مانگی رابردوو بڕی 5 ملیار دۆلاریان له فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستكه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكردووه رایگه‌یاندووه، زیاتر له 109 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان كراوه و له‌و بڕه‌شدا ته‌نها 2 ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكه و زیاتر له 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له كێلگه‌كانی باشووره‌وه فرۆشراوه و هاوكات 36 كۆمپانیای جیهانی نه‌وتی عێراقیان كڕیووه.
تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ مانگی رابردوو به 46 دۆلار و 37 سه‌نت فرۆشراوه، هاوكات عێراق راشیگه‌یاندووه پابه‌ندی بڕیاری ئۆپێك ده‌بێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌م ده‌كاته‌وه.