وڵاته داخراوه‌كانى جيهان ئه‌مانه‌ن
هه‌ندێكيشيان به هۆى داخراوى كلتوورهوه ياخود به هۆى هه‌بوونى ئاژاوه و شه‌ڕ له ناوياندا به رووى جيهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆيان‌دا داخراوون.
K24 – هه‌ولێر:
له جيهاندا ژماره‌يه‌ك وڵات وه‌ك داخراوترين وڵاتى جيهان هه‌ژمار ده‌كرێن كه هه‌ندێكيان به هۆى ره‌وشى سياسى و هه‌ندێكيشيان به هۆى داخراوى كلتوورهوه ياخود به هۆى هه‌بوونى ئاژاوه و شه‌ڕ له ناوياندا به رووى جيهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆيان‌دا داخراوون.
1-كۆرياى باكوور:
له رووى شاراوه‌يى و نهێنى بوونه‌وه كۆرياى باكوور پله‌ى يه‌كه‌مى به‌ركه‌وتووه و زۆرينه‌ى ره‌هاى جيهانيان نازانن له‌و وڵاته‌دا چى رووده‌دات و هۆكاره‌كه‌شى بوونى سيستمێكى سياسى داخراوه كه ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌وايى وڵاته‌كه‌ى له ده‌ستدايه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، وڵاته‌كه‌ى به رووى جيهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆي‌دا داخستووه.
.jpg)
2-توركمانستان:
سه‌باره‌ت به ميدياى جيهانى، توركمانستان داخراوترين وڵات بوو له رابردوودا، به‌ڵام له نێوان 1986 تا 2006 كه‌مێك ئازادى درايه ميدياى ده‌ره‌كى تا كار له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن. ته‌نيا يه‌ك ئاژانسى هه‌واڵى سه‌ر به حكومه‌ت له توركمانستاندا هه‌يه.
.jpg)
3-لاوس:
كۆمارى لاوى ديموكراتى يه‌كێكه له هه‌ژارترين وڵاته‌كانى جيهان و له ئاستى جيهاندا به وڵاتێكى داخراو به رووى ميدياى ده‌ره‌كييدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
.jpg)
4-كوبا:
كوبا به رووى ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه‌ى هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا له سه‌رده‌مى ڤيدڵ كاسترۆدا به ته‌واوى داخرا، دواى هاتنه سه‌ر كارى باراك ئۆباما كه‌مێك وڵاته‌كه به رووى ئه‌مريكادا كرايه‌وه.
.jpg)
5-ليبيا:
بيانييه‌كان چيديكه نايانه‌وێت روو له ليبيا بكه‌ن، به تايبه‌تى دواى رووخانى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕوپێكدادان له‌و وڵاته‌دا، كه‌س ئاماده نييه گيانى خۆى بخاتهمهترسييهوه و روو له ليبيا بكات.

6-باشوورى سوودان:
باشوورى سوودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى نوێ له 2011دا له لايه‌ن سودانى دايكهوه مافى سه‌ربه‌خۆيى پێدرا. له 2013ه‌وه سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته نوێيه كه هه‌ريه‌كه‌يان سه‌ر به هۆزێكن ناكۆكييان له نێواندا به‌رپا بوو و بووه هۆى هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕێكى ناوخۆيى، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.

7-كۆنگۆ:
كۆنگۆى ديموكراتى يه‌كێكه له وڵاته پڕ له نهێنييه‌كان و هێشتا زۆر شت له باره‌ى ژيانى خه‌ڵكه‌كه‌يه‌وه نازانرێت. زۆر كه‌س ناوێرێت سه‌ردانى بكات به هۆى هه‌بوونى ململانێ و شه‌ڕوشۆڕ و ئاڵۆزييهوه.

8-بيلارووس:
ئه‌لكسه‌نده‌ر لوكاشينكۆ، دوايين ديكتاتۆرى سياسى بوو له جيهاندا كه حوكمى ئه‌و وڵاته‌ى ده‌كرد و سياسه‌تى دژ به خۆرئاوا و ئه‌مريكاى گرتبووه به‌ر و وڵاته‌كه‌ى به رووى هه‌ر جۆره بيانييهكدا داخستبوو.
