دادگای فیدراڵی دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ فه‌رمانێكی ده‌ركرد
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌ره‌ده‌سێنن
K24 – هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی فیدراڵی، رۆژی شه‌ممه، به‌شێك له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای راگرت، كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌ی گه‌شتكردنی له هاووڵاتیان حه‌وت وڵاتی موسوڵمان گرتووه، ئه‌و دادوه‌ره بڕیاری بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ركرد كه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیار و ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌نابه‌رانه رابگرن كه له فڕۆكه‌خانه‌كاندا گیریانخواردووه و رێگه‌یان پێنه‌دراوه بێنه ناو ئه‌مریكاوه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌رچوو له دادگای فیدراڵی له برۆكلین، دادوه‌ر ( ئان دونێلی) دوای پێداچوونه‌وه به داواكاری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌روویانه‌وه رێكخراوی " یه‌كێتی ئه‌مریكا بۆ ئازادیی سڤیله‌كان" بڕیاری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ركرد كه هاووڵاتیانی ئه‌و حه‌وت ده‌وڵه‌ته ( ئێران، عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، سودان، لیبیا) ده‌رنه‌كه‌ن و نه‌یانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڤیزا و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكایان پێبێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و دادوه‌ره فه‌رمانی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ركردووه، لیستێك به ناوی ئه‌و كه‌سانه بڵاوبكه‌نه‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌كاندا راگیراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، پاش بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌یان گه‌شتیاری ئه‌و حه‌وت وڵاته‌یان له فرۆكه‌خانه‌كاندا راگرتووه و ده‌ستبه‌جێ بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه چه‌ندن كه به‌و هۆیه‌وه رێگه‌یان لێگیراوه.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی رێكخراوی " یه‌كێتی ئه‌مریكا بۆ ئازادیی سڤیله‌كان" بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر 100 تا 200 كه‌س درووستكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی ده‌رچوونی بریاره‌كه‌دا له رێگه‌دا بوون به‌ره‌و ئه‌مریكا، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی حكومه‌ت ئه‌و ژماره‌یان پشت‌راست نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نتۆنی رۆمیرۆ به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی " یه‌كێتی ئه‌مریكا بۆ ئازادیی سڤیل" به‌په‌له پیشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ری فیدراڵی كرد و له كاتی ده‌رچوونی له كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌كه‌ی دادگا گووتی" ئه‌م ینیوه‌ڕۆیه زۆر باشبوو، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا ده‌یسه‌لمێنێت سه‌رۆك تره‌مپ بڕیار و فه‌رمانی ناده‌ستووری و نایاسایی ده‌رده‌كات، دادگاكانیش بۆ به‌رگری له مافه‌كان بوونیان هه‌یه".