به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ستی كچێكیان به كێبڵ به‌ستووه‌ته‌وه
خاوه‌نی مافی یاسایی مانه‌وه و گرین كارتیش بووه
K24 – هه‌ولێر:
قوتابییه‌كی سودانی كه مافی مانه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه له ئه‌مریكا ده‌ڵێت" پاسه‌وانه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆرك ده‌ستیان به كێبڵ به‌ستوومه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هێشتوومیانهتهوه، پاش ئه‌وه‌ی تره‌مپ بریاریداوه هاووڵاتیانی 7 وڵات نه‌یه‌نه ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌یگرێته‌وه".
نه‌سرین ئه‌لئه‌مین ته‌مه‌نی 39 ساڵانه و سه‌رقاڵی نامه‌ی دكتۆراكه‌یه‌تی له بواری زانستی مرۆڤ (ئه‌نسرۆپۆلۆجیا) له زانكۆی ستانفۆرد، له ساڵی 1993 وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژی، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له سودانه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا و له فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن ئێف كنێدی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و چه‌ند كاتژمێرێك هێڵراوه‌ته‌وه.
نه‌سرین بریاره‌كه‌ی تره‌مپ یه‌خه‌ی پێگرتووه و دووچاری دهستبهستن و پشكنینی توندی كردووه‌ته‌وه، چونكه بریاره‌كه‌ی تره‌مپ جگه له‌وانه‌ی وڵاتینامه‌ی ئه‌مریكایان هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه خاوه‌نی مافی مانه‌وه و گرین كارتن.
ئه‌و كچه قوتابییه ده‌ڵێت" من چووبوومه‌وه سودان و خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بووم، به‌یانی رۆژی هه‌ینی تكتی فڕۆكه‌م بڕی و گه‌ڕامه‌وه، به‌ڵام كه گه‌یشتمه فرۆكه‌خانه و كارته سه‌وزه‌كه‌م نیشاندان كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه مافی مانه‌وه‌ی یاسایم هه‌یه له ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵم ده‌ستپێكرد و به چڕی پشكنیمیان و ده‌ستیان به كێبڵ به‌ستمه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵی" پشكنینی ناو سنگ و رانم و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ستم به‌و شێوه‌یه وایلێكردم ده‌ستمكرد به گریان، زۆر به‌په‌له ده‌ستیان به‌و كێبڵانه به‌ستمه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ستی خه‌ڵكی له فڕۆكه‌خانه‌كان به‌كاریده‌هێنن".
دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌كه نه‌سرین ئازاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام پییانگوتووه" ئاگاداربه جارێكی دیكه نه‌چیته ده‌ره‌وه له وڵات و نه‌چیته‌وه بۆ لای دایك و باوكت".
نه‌سرین له نیوجێرسی ده‌ژی و ده‌ڵێت " زۆر ترساوم كه چیتر نه‌توانم دایك و باوكم ببینمه‌وه، ئیتر ئه‌و هیوایه‌شی هه‌مبوو له هێنانی دایك و باوكم بۆ ئه‌مریكا ئه‌ویشم نه‌ما".
ئه‌م ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌سرین ده‌یگێڕێته‌وه له كاتیكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا كه به‌رپرسی فڕۆكهخانهكانیشن رایگه‌یاندبوو" رووبه‌ڕووی هه‌ر حاڵه‌تێكی هاتنی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه ببینه‌وه، زۆر به پیشه‌ییانه و مرۆییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".