"گه‌وره جه‌لاده‌كه‌ی"ی داعش له مووسڵ كوژرا
به‌رپرسی "سه‌ربڕه‌كانی" داعش بوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو، "گه‌وره جه‌لادێكی"ی داعشییان به ناوی "ئه‌بو سه‌یاف" له رۆژئاوای مووسڵ به چه‌قۆ كوشت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گرووپه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كه، له‌ناوچه‌ی ده‌واسه‌ی به‌ری راستی مووسڵ، بۆسه‌یان بۆ ئه‌و "سهربڕهی داعش" داناوه‌ته‌وه و دوای ده‌ستگیركردنیشی، به چه‌قۆ و له هه‌مان شوێن كوشتوویانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بۆ سایتی "سۆمه‌رییه نیوز" رایگه‌یاندووه، "ئه‌بو سه‌یاف" به‌رپرسی "جه‌لاد و سه‌ربڕه‌كانی" داعش بووه له "ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای" رێكخراوه‌كه، كه مه‌به‌ست لێی پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌بو سه‌یاف، سه‌ری زیاتر له 100 كه‌سی بڕیوه كه دژایه‌تی داعشییان كردووه، دوای سهربڕینیشیان لاشهكانییان خستووه نێو چاڵێك، كه له‌لایه‌ن مووسڵاوییه‌كان به "خهسهفه" ناسراوه.