به‌ وێنه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین مه‌رج و گرێبه‌ستی یاریزانان بخوێنه‌وه‌

بارسێلۆنا مه‌رجێكی له‌سه‌ر سوارێز داناوه‌ ئه‌گه‌ر گاز له‌ یاریزانان بگرێت سزا ده‌درێت

کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر ماوە و دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دادەخرێت، لە مێژوودا چەندان بەندی سەیروسەمەرە لە گرێبەستی یاریزاناندا هەبووە و چەند یاریزانێک و یانەیەک داوای سەیریان لە یەکتر کردووە و بەندی سەیریان لە گرێبەستی نێوانیان جێگیر کردووە.

ـ بەهۆی گازگرتنی لە ئیڤانۆڤیچ و کیلینی، یانەی بارسێلۆنا لە گرێبەسەتەکەی لەگەڵ لویس سوارێزی هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنادا بەندێکی جێگریکردووە، کە نابێت ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە گاز لە یاریزانان بگرێت و ئەگەر ئەم کارەی کرد، ئەوا سوارێز لەلایەن یانەکەیەوە بە پارەیەکی زۆر سزا دەرێت.

تیاگۆ سیلڤا، به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
تیاگۆ سیلڤا، به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان

 ـ تیاگۆ سێلڤاش کاتێک لە ساڵی ٢٠١٢ پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسییەوە کرد، مەرجی بۆ یانە فڕەنسییەکە ئەوەبوو ساڵانە ٨ گەشتی فڕۆکە بەخۆڕایی بۆ ماڵباتەکەی دابین بکات.

ستێفان شوارزی یاریزانی سوێدی له‌ كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی سه‌ندرلاند ـ 1999
ستێفان شوارزی یاریزانی سوێدی له‌ كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی سه‌ندرلاند ـ 1999

ـ سەیروسەمەرەترین مەرج، مەرجی یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی بوو لەسەر ستیفان شوارزی یاریزانی سوێدی، یانە ئینگلیزییەکە کاتێک لە ساڵی ١٩٩٩ گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە واژووکرد، لە گرێبەستەکەیدا مەرجی ئەوەی بۆ شوارز دانابوو نابێت هەرگیز گەشتی سەر مانگ یان هەسارەیەکی دیکە بکات، چونکە یانەکە هەواڵی ئەوەی پێگەیشتبوو ئەم یاریزانە بلیتێکی گەشتی سەر مانگی کڕیوە و یانەکە دەترسا یاریزانەکە هەسارەی زەوی بەجێبهێڵێت، کەچی یاریزانەکە لە یانەکە مایەوە و ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ یانەکەی دابەزینە ریزی یانە پلە دووەکان.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەویە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید درێژکردەوە، یانەکەی لە گرێبسەتەکەیدا بەندێکی جێگیرکردووە، پێش تەواوبوونی گرێبسەتەکەیان هەر یانەیەک بیەوێت رۆناڵدۆ بکڕێت، دەبێت ملیارێک یۆرۆ بدات، ئەمەش وەکو بەربەستێک بۆ رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە یانەکە.

ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری كامیرۆنی
ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری كامیرۆنی

ساموێل ئیتۆی کامیڕۆنی کاتێک پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئەنژی رووسییەوە کرد، داوایکرد فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ دابین بکرێت و رۆژانە ئەو فڕۆکەیە لە خزمەتی خۆیدابێت، چونکە ئەم هێرشبەرە کامیڕۆنییە لەبری شاری ماتشالا کە یانەی ئەنژی لێیە، لە شاری مۆسکۆ نیشتەجێبوو و تەنیا بۆ یاریی و راهێنان بە فڕۆکەکەی گەشتی بۆ ئەم شارە دەکرد.

دێنیس بێرکامبی ئەستێرەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئارسێناڵ
دێنیس بێرکامبی ئەستێرەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئارسێناڵ

 دێنیس بێرکامبی ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندی کاتێک هاوینی ١٩٩٥ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئارسێناڵ واژووکرد، مەرجی گەشت نەکردنی بە فڕۆکە بۆ یاناکەی دانا و ئەو یاریزانە هۆڵەندییە لە بەندێکی گرێبەستەکەیدا هاتبوو، لە هەر یارییەکی دەرەوەی بەریتانیا پێویست بکات بە فڕۆکە گەشت بکات، بێرکامب بۆی هەیە بەشداریی یارییەکە نەکات، چونکە ئەو هێرشبەرە هۆڵەندییە جگە لە شەمەندەفەر و کەشتی و ئۆتۆمبێڵ نەیدەتوانی سواری فڕۆکە بێت و بەهێچ شێوەیەک نەیدەوێرا بە فڕۆکە گەشت بکات.

نیل رۆدۆک، یاریزانی پێشووی یانه‌ی كریستال پاڵاس
نیل رۆدۆک، یاریزانی پێشووی یانه‌ی كریستال پاڵاس

نیل رۆدۆک چیرۆکێکی سەیروسەمەرەی لەگەڵ گرێبسەتەکەی لەگەڵ یانەی کریستال پالاس هەیە، چونکە ئەم یاریزانە رازی بوو لە گرێبسەتەکەیدا سالانە %١٠ی مووچەکەی ببڕدرێت، ئەگەر هاتوو ئەم یاریزانە کێشی گەیشتە ١٠٠ کیلۆ، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی یاریزانەکە بە دڵی خۆی خواردن بخوات.

ڤان دێر ڤارتی هێرشبه‌ری پێشووی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ریال بێتیس
ڤان دێر ڤارتی هێرشبه‌ری پێشووی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ریال بێتیس

کاتێک ڤان دێر ڤارتی هٶڵەندیش گرێبەستی لەگەڵ ریال بیتیس واژووکرد، مەرجی ئەوەی بۆ یانەکەی دانا بە ئارەزووی خۆی پێڵاو لەپێ بکات، بەڵام یانەکەی داوای لەم یاریزانە کرد پێڵاوی سوور لە کاتی یارییەکان لەپێ نەکات، چونکە ئەم رەنگی دروشمی یانەی سێڤییایە و ریال بیتیس و سێڤییاش رکابەری لەمێژینەی یەکترین.

رۆلف کریستیل، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆ و یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا
رۆلف کریستیل، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆ و یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا

ـ رۆلف کریستیل لەوانەیە ئەوەندەی بیری لای هاوسەرەکەی بووبێت، ئەوەندە بیری لای یانەکەی نەبووبێت، چونکە ئەو یاریزانە کۆنگۆلییە لە گرێبسەتەکەیدا لەگەڵ یانەی ئێنتراخت فڕانکفۆرت مەرجێکی بۆ یانە ئەڵمانییەکەدا داناوە، کە دەبێت یانەکە خەرجی فێربوونی چۆنییەتی چێشتلێنان بۆ هاژینەکەی دابین بکات و یانەکەشی بەم مەرجە رازی بووە و ئەم مەرجە بووەتە بەندێکی گرێبەستی نێوانیان.

Fly Erbil Advertisment