رووداوێكی ده‌گمه‌ن له ژیانی پیكێ و شاكیرا دا هه‌یه
سبه‌ی یادی ئه‌م رووداوه ده‌گمه‌نه ده‌كه‌نه‌وه
.jpg)
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا كه له 2010ـه‌وه له‌گه‌ڵ شاكیرای خانمه گۆرانبێژی كۆلۆمبی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و 2 منداڵیشیان هه‌یه، بریاریانداوه سبه‌ی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ مه‌به‌ستێكی ده‌گمه‌ن ساز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 شووباتی 2017، جیرارد پیكێ یاریزانانی یانه‌ی بارسا به رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی راگه‌یاند كه سبه‌ی ئاهه‌نگی ساڵرۆژی له دایكبوون بۆ خۆی و شاكیرای هاوژینی ده‌كات، به‌وپێیه‌ی هه‌ردووكیان له هه‌مان رۆژ و مانگدا له دایكبوون.
شاكیرا له 2 شووباتی 1977 له دایكبووه و سبه‌ی ساڵرۆژی له دایكبوونییه‌تی و ته‌مه‌نی ده‌بێته 40 ساڵ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جیرار پیكێ كه به 10 ساڵ له شاكیرای هاوڕێی بچووكتره، به هه‌مان شێوه‌ی سبه‌ی ساڵرۆژی له دایكبوونییه‌تی، به‌وپێیه‌ی له 2 شووباتی 1987 له دایكبووه و ته‌مه‌نی ده‌بێته 30 ساڵ.