ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ت تێدایه‌ سیڤییه‌كه‌ت بۆ ئه‌م دوو پۆسته‌ بنێره‌

بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ ئاگادارییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م ئەو مامۆستايانەی له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ كار ده‌كه‌ن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه پێویستیان به‌ دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ بۆ هه‌ر دوو په‌يمانگه‌ى كۆمپيوته‌رى سۆران و پۆستى په‌يمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ڕ‌واندوز.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌" هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى هه‌يه‌ ده‌توانێت لە ماوه‌ى (20) ڕۆژ‌ له‌ ڕێکەوتی (2017/1/25) زانیاری کەسی ـ c.v  و (پوخته‌ى ڕاژه)‌ى خۆى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بكات.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا پۆست و مه‌رجه‌كانیش دیاریكراون كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌...

پۆسته‌كان:

یەکەم: پۆستى بەڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى كۆمپيوته‌رى سۆران.

دووەم: پۆستى په‌يمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ڕ‌واندوز.

مه‌رجه‌كان:

1/ نيشته‌جێى داواكار له‌ سنوورى په‌يمانگه‌ بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

2/ ته‌مه‌نى له‌ (35) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

3/ خزمه‌تى مامۆستايه‌تى له‌ (۱٠)ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

4/ بڕوانامه‌كه‌ى له‌ به‌كالۆريوس كه‌متر نه‌بێت.

5/ هيچ جۆر سزايه‌كى كارگێڕى و پيشه‌يى ئاڕاسته‌ نه‌كرابێت به‌ ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌.

6/ ته‌ندروستى باش بێت له‌ ڕووى جه‌سته‌يى و ده‌روونى.

7/ ڕابردوويه‌كى نيشتمانى پاكى هه‌بێت.

8/ده‌بێ خوولى باوه‌ڕپێكراوى كۆمپيوته‌رى ببینێت.

9/ جگه‌ له‌ زمانى دايك ده‌بێ به‌لايه‌نیكه‌م زمانێكى تريش بزانى وه‌ك (عه‌ره‌بى، ئينگليزى و ...هتد).