ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ت تێدایه سیڤییهكهت بۆ ئه‌م دوو پۆسته بنێره
بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده ئاگادارییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م ئەو مامۆستايانەی له بوارى په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێویستیان به دوو به‌ڕێوه‌به‌ره بۆ هه‌ر دوو په‌يمانگه‌ى كۆمپيوته‌رى سۆران و پۆستى په‌يمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ڕواندوز.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه" هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى هه‌يه ده‌توانێت لە ماوه‌ى (20) ڕۆژ له ڕێکەوتی (2017/1/25) زانیاری کەسی ـ c.v و (پوخته‌ى ڕاژه)ى خۆى پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بكات.
له ئاگادارییه‌كه‌دا پۆست و مه‌رجه‌كانیش دیاریكراون كه به‌م شێوه‌یه‌یه...
پۆسته‌كان:
یەکەم: پۆستى بەڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى كۆمپيوته‌رى سۆران.
دووەم: پۆستى په‌يمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ڕواندوز.
مه‌رجه‌كان:
1/ نيشته‌جێى داواكار له سنوورى پهيمانگه بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
2/ ته‌مه‌نى له (35) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
3/ خزمه‌تى مامۆستايه‌تى له (۱٠)ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
4/ بڕوانامه‌كه‌ى له بهكالۆريوس كه‌متر نه‌بێت.
5/ هيچ جۆر سزايه‌كى كارگێڕى و پيشه‌يى ئاڕاسته نه‌كرابێت به ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه.
6/ ته‌ندروستى باش بێت له ڕووى جه‌سته‌يى و ده‌روونى.
7/ ڕابردوويه‌كى نيشتمانى پاكى هه‌بێت.
8/ده‌بێ خوولى باوه‌ڕپێكراوى كۆمپيوته‌رى ببینێت.
9/ جگه له زمانى دايك ده‌بێ بهلايهنیكهم زمانێكى تريش بزانى وه‌ك (عه‌ره‌بى، ئينگليزى و ...هتد).