ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تره‌مپ ده‌خرێته زیادكردنی ئاشكراوه
زۆربه‌ی كات ئیڤانكای كچی به‌كاریهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی تورك به‌ناوی عه‌بدولقادر فورات، 63 ساڵ، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به مه‌به‌ستی فرۆشتن، ده‌خاته زیادكردنی ئاشكراوه.
عه‌بدولقادر و كوڕه‌كه‌ی، به‌ناوی بارش, 41 ساڵ، نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیان و خوولیایان كاركردن و گۆڕینی پارچه‌ی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كانه، به‌ر له چوار ساڵ ئۆتۆمبێلێكی مارسیدسی سپۆرت، مۆدێل 1987یان له دۆنالد تره‌مپ كڕیوه به 40 هه‌زار یۆرۆ و بای نزیكه‌ی 20 هه‌زار یۆرۆش، گۆڕانكارییان تێدا كردووه.

عه‌بدولقادر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كه زۆربه‌ی له‌لایه‌ن ئیڤانكای كچی دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌كارهێنراوه، تا ئێستاش ئۆتۆبێله‌كه بێكێشه كارده‌كات، به‌و پێیه‌ی كه‌متر له 18 كیلۆمه‌تر رۆیشتووه.
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت: "وابزانم ئه‌ندامانی خێزانی تره‌مپ، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان بۆ چوونه ده‌ره‌وه و نانخواردنی ئێواره، یان رۆیشتن بۆ یاری گۆلف به‌كارهێناوه، چونكه بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێشتا نوێیه".
ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌ی خێزانی تره‌مپ، بووه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی نیازی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رایگه‌یاند و ئاشكرایكرد، كه ده‌یخاته زیادكردنی ئاشكراوه.
