سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گری

سه‌نته‌ری كۆنگره‌كانی كه‌ندا بوو به‌ مزگه‌وت

K24 – هه‌ولێر:

هه‌زاران كه‌نه‌دی و جاستن ترۆدۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، رۆژی هه‌ینی 3/2/2017 له‌ شاری كیپیكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كیپیكی كه‌نه‌دی، به‌شدارییان له‌ به‌ خاكساپاردنی سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ كوژراوانی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی "سانت ڤوا" ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی شاره‌كه‌ كرد.

زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌س له‌ به‌شداران له‌ رێوڕه‌سمی رێزنان له‌ قوربانییه‌كان، له‌ سه‌نته‌ری كۆنگره‌كانی كیپیك  ئاماده‌بوون و نوێژیان له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و كوژراوانه‌ كرد، كه‌ به‌ ده‌ستی خوێندكارێكی شه‌تره‌نجزانی ته‌مه‌ن 27 ساله‌ی كه‌نه‌دی هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌رستی كوژرابوون.

دواماڵئاوایی له‌ ته‌رمی سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ قوربانیانی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كیپیك

سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و سه‌رۆكی شاره‌وانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی پارته‌ سیاسییه‌كانی كه‌نه‌دا له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بوون و له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌رۆكوه‌زیران بۆ قوربانییه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ی كیپیك ده‌گری.

جاستن ترۆدۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتوویه‌تی" هاووڵاتیانی كیپیك و كه‌نه‌دا زۆر نیگه‌رانن له‌و رووداوه‌ و داوای له‌ هه‌مووان كردووه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌تبكه‌نه‌وه‌. پێشتریش هێرشه‌كه‌ی وه‌ك كارێكی تیرۆریستی ناوبردووه‌".

عزه‌ددین سوفیان یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان
عزه‌ددین سوفیان یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان

ئه‌و سێ كه‌سه‌ی نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانیان كرا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (عزه‌ددین سوفیان) ی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریب دووكاندار و دوو ئامۆزای یه‌كتری خه‌ڵكی (گانا) بوون به‌ ناوه‌كانی (مامادۆ تانۆ باری) ژمێریار و (ئیبراهیم باری) فه‌رمانبه‌ر كه‌ خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی فه‌ڕه‌نسی بوو. ئاماده‌بووان گوڵی سپییان له‌سه‌ر ته‌رمی قوربانییه‌كانیش داناوه و كه‌سوكاری كوژراوه‌كان به‌ چاوی پر فرمیسكه‌وه‌ دواماڵئاواییان له‌ قوربانییه‌كان كرد‌.

مامادۆ تانۆ باری یه‌كێكی دیكه‌ له‌ قوربانیانی هێرشه‌كه‌

ئیبراهیم باری یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ كوژراوه‌كان

ئیمام (حوسێن گیی) له‌و بۆنه‌یه‌دا گووتوویه‌تی" دوژمنی ئێمه‌ ئه‌لیكسه‌نده‌ر بیسۆنیت نییه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتووه‌" به‌ڵكو دوژمنی ئێمه‌" دواكه‌وتوویی و نه‌زانییه‌" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و قوتابییه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ی كیپیكی ئاراسته‌كراوه‌.

ئه‌و ئیمامه‌ كه‌ پێش 40 ساڵ له‌ لوبنانه‌وه‌ چووه‌ته‌ هه‌رێمه‌ كه‌نه‌دییه‌كه‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه‌ و گووتوویه‌تی" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌ژین و یه‌كتری ناناسین" و داوای یه‌كگرتوویی له‌ كه‌نه‌دییه‌كان كردووه‌.

رێوڕه‌سمی رێزنان و ماڵئاواییكردن له‌ ته‌رمی سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ قوربانیانی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كیپیك

هه‌زاران كه‌نه‌دی و ترۆدۆی سه‌رۆكوه‌زیرانیش رۆژی پینج شه‌ممه‌ به‌شداری به‌خاكسپاردنی سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ كوژراوه‌كان ببوون، چونكه‌ له‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ 6 كه‌س كوژرابوون، ئه‌وانیش (خالید بلقاسمی) و (حه‌سان عه‌بدولكه‌ریم) ی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری و كه‌سێكی دیكه‌ی تونسی بوو به‌ ناوی (بوبه‌كر ئه‌لسابتی) به‌ڵام ته‌رمی ئه‌و سێ كه‌سه‌ نێردرابوونه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.

هه‌روه‌ها بلقاسمی ته‌مه‌ن 60 ساڵان كه‌ باوكی دوو منداڵه‌ و مامۆستا بووه‌ له‌ كۆلیژی زانستی كشتوكاڵ له‌ زانكۆی "لاڤال" ی كیپیك و عه‌بدولكه‌ریمی ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه‌ له‌ پرۆگرامی زانیاری حكومه‌ت كاریده‌كرد و باوكی 3 كچه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 مانگ تا 10 ساڵاندایه‌ له‌ جه‌زائیر ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێن.

به‌ڵام سابتی ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه‌ فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای درووستكردنی خۆراكه‌ و باوكی دوو منداڵی 3 ساڵی و 11 ساڵییه‌ له‌ نزیك تطاوينی باشووری تونس به‌خاك ده‌سپێردرێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گری