سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گری
سه‌نته‌ری كۆنگره‌كانی كه‌ندا بوو به مزگه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران كه‌نه‌دی و جاستن ترۆدۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، رۆژی هه‌ینی 3/2/2017 له شاری كیپیكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كیپیكی كه‌نه‌دی، به‌شدارییان له به خاكساپاردنی سێ كه‌سی دیكه له كوژراوانی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی "سانت ڤوا" ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی شاره‌كه كرد.
زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س له به‌شداران له رێوڕه‌سمی رێزنان له قوربانییه‌كان، له سه‌نته‌ری كۆنگره‌كانی كیپیك ئاماده‌بوون و نوێژیان له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و كوژراوانه كرد، كه به ده‌ستی خوێندكارێكی شه‌تره‌نجزانی ته‌مه‌ن 27 ساله‌ی كه‌نه‌دی هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌رستی كوژرابوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و سه‌رۆكی شاره‌وانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی پارته سیاسییه‌كانی كه‌نه‌دا له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بوون و له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رۆكوه‌زیران بۆ قوربانییه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ی كیپیك ده‌گری.
جاستن ترۆدۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتوویه‌تی" هاووڵاتیانی كیپیك و كه‌نه‌دا زۆر نیگه‌رانن له‌و رووداوه و داوای له هه‌مووان كردووه ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌تبكه‌نه‌وه. پێشتریش هێرشه‌كه‌ی وه‌ك كارێكی تیرۆریستی ناوبردووه".
ئه‌و سێ كه‌سه‌ی نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانیان كرا، هه‌ریه‌كه له (عزه‌ددین سوفیان) ی به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریب دووكاندار و دوو ئامۆزای یه‌كتری خه‌ڵكی (گانا) بوون به ناوه‌كانی (مامادۆ تانۆ باری) ژمێریار و (ئیبراهیم باری) فه‌رمانبه‌ر كه خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی فه‌ڕه‌نسی بوو. ئاماده‌بووان گوڵی سپییان له‌سه‌ر ته‌رمی قوربانییه‌كانیش داناوه و كه‌سوكاری كوژراوه‌كان به چاوی پر فرمیسكهوه دواماڵئاواییان له قوربانییه‌كان كرد.
ئیمام (حوسێن گیی) له‌و بۆنه‌یه‌دا گووتوویه‌تی" دوژمنی ئێمه ئه‌لیكسه‌نده‌ر بیسۆنیت نییه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتووه" به‌ڵكو دوژمنی ئێمه" دواكه‌وتوویی و نه‌زانییه" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و قوتابییه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ی كیپیكی ئاراسته‌كراوه.
ئه‌و ئیمامه كه پێش 40 ساڵ له لوبنانه‌وه چووه‌ته هه‌رێمه كه‌نه‌دییه‌كه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه و گووتوویه‌تی" ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌ژین و یه‌كتری ناناسین" و داوای یه‌كگرتوویی له كه‌نه‌دییه‌كان كردووه.
هه‌زاران كه‌نه‌دی و ترۆدۆی سه‌رۆكوه‌زیرانیش رۆژی پینج شه‌ممه به‌شداری به‌خاكسپاردنی سێ كه‌سی دیكه له كوژراوه‌كان ببوون، چونكه له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر مزگه‌وته‌كه 6 كه‌س كوژرابوون، ئه‌وانیش (خالید بلقاسمی) و (حه‌سان عه‌بدولكه‌ریم) ی به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری و كه‌سێكی دیكه‌ی تونسی بوو به ناوی (بوبه‌كر ئهلسابتی) به‌ڵام ته‌رمی ئه‌و سێ كه‌سه نێردرابوونه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها بلقاسمی ته‌مه‌ن 60 ساڵان كه باوكی دوو منداڵه و مامۆستا بووه له كۆلیژی زانستی كشتوكاڵ له زانكۆی "لاڤال" ی كیپیك و عه‌بدولكه‌ریمی ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه له پرۆگرامی زانیاری حكومه‌ت كاریده‌كرد و باوكی 3 كچه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 مانگ تا 10 ساڵاندایه له جه‌زائیر ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێن.
به‌ڵام سابتی ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای درووستكردنی خۆراكه و باوكی دوو منداڵی 3 ساڵی و 11 ساڵییه له نزیك تطاوينی باشووری تونس به‌خاك ده‌سپێردرێت.

.jpg)