ده‌رگاكان كرانه‌وه
هاووڵاتیانی 7 وڵاته‌كه ده‌توانن بچنه ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره جیاواز له‌و رۆژه‌ی گه‌شتیاره‌كانی بێ هیواكرد و ده‌رگاكانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا له سه‌ر ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ئه‌و 7 وڵاته داخست كه تره‌مپ رێگه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكای لێگرتن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/2/2017 په‌یامێكی جیاوازی له ئیداره‌ی گومرگ و پاسه‌وانی سنووری ئه‌مریكیاوه پێگه‌یشت. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه" كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئاگاداربكه‌نه‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ راگیراوه و هاووڵاتیانی ئه‌و 7 وڵاته‌ش ده‌توانن گه‌شت بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن".
رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی حكومی له میسر له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی قاهیره‌ی گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" په‌یامه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی جی ئێف كێنیدی نیویۆرك ده‌رچووه و باسی ئه‌وه‌ی تێداكراوه كه بڕیاری رێگری له هاووڵاتیانی 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كه راگیراوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه" یه‌كسه‌ر كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی له ناویاندا كۆمپانیای میسر بۆ فڕۆكه‌وانی كه سه‌ر به حكومه‌ته، هه‌موو ئۆفیسیه‌كانی فرۆشتنی"تیكیت" ی له‌و رێنماییه نوێیه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، هاووڵاتیان ده‌توانن له رێگه‌ی میسر بۆ فرۆكه‌وانی گه‌شت بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن".
ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه پاش بڕیاره‌كه‌ی جیمس رۆبه‌رت دادوه‌ری فیدراڵی شاری سیاتڵ هات، كه به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ بڕیاری رێگرییه‌كه‌ی تره‌مپی له كارپێكردن راگرت".