پێشمه‌رگه به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر ده‌كات
كاتژمێری سفر دیاریكراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، كاتژمێر سفر بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ری رۆژئاوای مووسڵ دیاریكراوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به هه‌مانگی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌كات.
وێبسایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان, له‌سه‌ر زاری حه‌سه‌ن خه‌لۆ، به‌رپرسی ناوچه‌ی دیجله‌ی پارتی له زوممار، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كاتی سه‌ردانی هادی عامری، به‌رپرسی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شنگال، له سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتوون.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، كاتژمێری سفر بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دیاریكراوه و ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن، بریتین له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، حه‌شدی شه‌عبی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.