راوێژكارێكى ترامپ باس له قه‌سابخانه‌يه‌ك ده‌كات كه رووى نه‌داوه
نووسيويه‌تى: "مه‌به‌ستم تيرۆريستانى بۆلينگ گرين بوو، نه‌ك قه‌سابخانه‌ى بۆلينگ گرين".
K24 – هه‌ولێر:
كيليان كونواى راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ به‌رگرى له بڕيارى رێگريكردن له سه‌ردانى هاووڵاتيانى حه‌وت وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌مريكا كرد و گوتى: "خه‌ريك بوو قه‌سابخانه‌يه‌ك روويده‌دا".
هه‌ينى كۆتايى مانگى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى واژوو كرد و به گوێره‌ى بڕياره‌كه سه‌ردانى ئه‌مريكاى بۆ حه‌وت وڵات (عێراق، ئێران، سۆماڵ، سودان، سووريا، يه‌مه‌ن، ليبيا) قه‌ده‌غه كرد.
كيليان كونواى راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا گوتى: "بڕياره‌كه‌ى ترامپ هاوشێوه‌ى ئه‌و بڕياره‌يه كه ئۆباما له باره‌ى سه‌ردانى هاووڵاتيانى عێراق بۆ ئه‌مريكا ده‌ريكردبوو".
گوتيشى: "زانياريگه‌لێكى له‌به‌رده‌ستن كه ره‌نگه بۆ خه‌ڵك تازه بن و دواى ئه‌وه‌ى دوو عێراقى هاتنه ئه‌مريكا و پلانيان دانابوو بۆ ئه‌نجامدانى قه‌سابخانه‌يه‌ك له بۆلينگ گرين، ئۆباما ناچار بوو بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ ڤيزا نه‌داته عێراقييه‌كان و له كاتى خۆي‌دا كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن ئه‌و بابه‌ته‌يان نه‌خسته به‌ر باس".
سه‌ره‌ڕاى ئاماژه‌كردن به پلانى ئه‌نجامدانى ئه‌و قه‌سابخانه‌يه، وه‌ك كه‌ناڵى رووسياليه‌وم نووسيويه‌تى: "هيچ قه‌سابخانه‌يه‌ك له شارى بۆلينگ گرينى سه‌ر به ويلايه‌تى كينتاكى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌مريكا رووى نه‌داوه".
له 2011دا دوو عێراقى به‌وه تۆمه‌تبار كران كه ويستوويانه سامان و چه‌ك بگوازنه‌وه بۆ رێكخراوى قاعيده و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركران و به زيندانيكردن سزا دران.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "دواى ده‌ستگيركردنى عێراقييه‌كان رێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤيزا توند كران، به‌ڵام ئۆباما بڕيارى راگرتنى ڤيزاى نه‌دا".
دواتر كيليان كونواى راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر به‌رگرى له خۆى كردووه و نووسيويه‌تى: "مه‌به‌ستم تيرۆريستانى بۆلينگ گرين بوو، نه‌ك قه‌سابخانه‌ى بۆلينگ گرين".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.
ئ.ه