"راسپۆتينى" كۆشكى سپى: دوو شه‌ڕى گه‌وره رووده‌ده‌ن
پێشبينى خۆى بۆ روودانى دوو جه‌نگى گه‌وره له جيهاندا نه‌شاردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ستيڤ بانون، گه‌وره راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانيدا پێشبينى خۆى بۆ روودانى دوو جه‌نگى گه‌وره له جيهاندا نه‌شاردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى پێشبينى ئه‌و راوێژكاره‌ى ترامپ يه‌كێك له شه‌ڕه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دووه‌ميان له ده‌رياى باشوورى چين رووده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ى "The Guardian" پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو 2ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 بڵاويكرده‌وه، بانون له گفتوگۆيه‌كى راديۆيدا كه له ئازار/ مارسى 2016 له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدراوه رايگه‌ياندووه، شه‌ڕێكمان له پێشه له ده‌رياى باشوورى چين كه له ماوه‌ى پێنج بۆ 10 ساڵى ئاينده رووده‌دات.
گوتيشى: "ئه‌وان دوورگه له لم درووست ده‌كه‌ن و دواى دهيكهنه كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگر به بێ ئه‌وه‌ى نوقم ببن و مووشه‌كى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنن و پاشانيش راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى ئێمه‌يان ده‌كه‌ن، ده‌زانن چه‌نده گرنگه ئێمه رووى خۆمان بپارێزين و ئه‌و ده‌ريايه له دێر زه‌مانه‌وه موڵكى ئه‌وان بووه".
ستيڤ بانون به "راسپۆتين"ى كۆشكى سپى ناوده‌برێت و ده‌گوترێت كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بڕياره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ هه‌يه.
به گوتى بانوون: "ئيداره‌ى ئه‌مريكا دوو كێشه‌ى گه‌وره‌ى له به‌رده‌مدايه يه‌كه‌ميان فراوانبوونى ههژمووى ئيسلامى و دووه‌ميشيان پێشڕه‌وى چينييهكانه و ئه‌وان به پاڵنه‌رى به‌هێز به‌ره‌و پێشه‌وه دێن و بڕوايان وايه جوله‌كه و مهسيحييهتى خۆرئاوايى له پاشهكشێدايه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌مووان ئه‌وه‌يان به دڵ نييه، به‌ڵام ئه‌وه روونه ئێمه به‌ره‌و شه‌ڕێكى گه‌وره له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌ستمان به جووڵه كردووه".
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: "چينييه‌كان زۆرتر له‌وه‌ى له ئه‌مريكا بترسن، ئه‌وان له مه‌سيحييه‌ت ده‌ترسن".
رۆژنامه‌ى "The Guardian" له رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، له سه‌ر زارى به‌رپرسانى هێزى سه‌ربازى چينه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، شيمانه‌ى روودانى شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو وڵات له ئارادايه.
ستيڤ بانون رۆژى 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 كراوه‌ته راوێژكارى ترامپ. له 28ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، به ره‌سمى كراوه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئه‌مريكا.
راسپۆتين، ناوى راسته‌قينه‌ى گريگۆرى ياڤيمۆڤيچ راسپۆتينه و له 22ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1869 له‌دايكبووه و له 16ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 1916 كوژراوه. سه‌ره‌تاى ژيانى جوتيار بووه له سيبيريا و دواتر له رێگه‌ى فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌وه خۆى خزانده كۆشكى ئيمپراتۆريه‌تى رووس و كوڕه گه‌وره‌ى نيقۆڵاى قهيسهرىرووسى رزگار كرد له خوێنبه‌ربوون و قه‌يسه‌ر بڕواى هات كه كه‌سێكى ئاينى پيرۆزه و 7 ساڵ بووه راوێژكارى قه‌يسه‌ر. بووه‌ته دۆستى نزيكى بنه‌ماڵه‌ى ئيمپراتۆرى رووسيا له سانت پترسبۆرگ.
ئ.ه
