سایتێكی فه‌ره‌نسی باس له تێچووی ماكیاژه‌كه‌ی میلانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و پسپۆڕی بواری جوانكاریدا بوون، به‌تایبه‌تیش هه‌ریه‌ك نیكۆل پریل و مورده‌خای ئه‌لفو، كه دواتر تێچووی ماكیاژی خانمی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن سایتێكی فه‌ره‌نسییه‌وه ئاشكرا كرا.
وێبسایتی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسا، به‌مشێوه‌یه باس له ماكیاژیه‌كانی میلانیا تره‌مپ ده‌كات:

كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌كی جوانكارییه‌كه 675 دۆلار
میلانیا بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه گرنگه، پشتی به چه‌ند پسپۆڕێك به‌ستبوو، كه جێگه‌ی متمانه‌ن، به‌تایبه‌تیش نیكلۆ پرێل، كه ماوه‌ی 17 ساڵه ماكیاژی میلانیا ده‌كات.
خانمی یه‌كه‌م لاری نه‌بووه له به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به پاراستنی پێستی ده‌موچاوی، بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاوی ته‌ڕ دیار بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیرومی له جۆری (Face Perfecting Serum)ی به‌كارهێناوه، كه نرخه‌كه‌ی 675 دۆلاره، به‌و پێیه‌ی درووستكردنی هه‌ر قووتییه‌ك له‌و جۆره، 48 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و راچێته‌ی تایبه‌تی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیشی له‌گه‌ڵدایه.

سووراو و ماكیاژی چاو
له‌گه‌ڵ ته‌نكه ماكیاژیه‌كه‌یدا، پسپۆری جوانكاری، ره‌نگێكی دووكه‌ڵی (ته‌ماوی) تایبه‌تی بۆ پشتی چاوی میلانیا به‌كارهێنابوو، له‌گه‌ڵ ره‌ونه‌قی لێو له جۆری Naked Ultra Nourishing و قه‌ڵه‌می هێلی لێو 24/7 له جۆری Glide On كۆمپانیای Urban Decay، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی سێبه‌ری پشتی چاو Cruzی كۆمپانیای Lovechild.
بۆ ئاهه‌نگی سه‌مای ئێواره‌ی خانمی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، ماكیاژه‌كه‌ی تۆخكردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیكۆل پریل، دووباره پشت چاوه‌كانی میلانیای تۆخكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به شێوازی داهێنانی قژه‌كه‌شی، مورده‌خای ئه‌لفو باس له‌وه ده‌كات، شێوازه‌ی قژه‌كه‌ی، دیزاینێكی تایبه‌ته و مۆدێلی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردووه، به گونجاندنی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا، ئه‌وه‌ش شێوازێكی جوانتری به میلانیا به‌خشیوه، له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه گرانبه‌هاكه‌ی.

ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌ی جوانكاری، جگه له‌و تێچووه‌ی كه پێشتر سایته‌كه باسیكردووه، قه‌ڵه‌می لێو 19.5 دۆلار، ره‌ونه‌قی لێو، 22.5 دۆلار، قه‌ڵه‌می پشت چاو 32 دۆلار، قه‌ڵه‌می چاو 19.5 دۆلار، سووراو 19.5 دۆلار، قه‌ڵه‌می هێلی لێو 23.1 دۆلار، كۆی ئه‌مانه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 136 دۆلار.
به گوێره‌ی ئه‌و سایته فه‌ره‌نسییه‌ش، كۆی تێچووی ته‌نها ماكیاژه‌كه‌ی نزیكه‌ی 811 دۆلاری تێچووه.
میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، له‌دایكبووی ساڵی 1970یه و ئێستا ته‌مه‌نی 46 ساڵه، پێشتریش وه‌كو نمایشكاری جلوبه‌رگ كاریده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا كردووه.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست