دێرشبيگڵى ئه‌ڵمانيا كاريكاتێرێكى ترامپ به تام و بۆى تيرۆر بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى به‌دواداهاتنى زنجيرهيهك كاردانه‌وه له ئاستى جيهاندا.
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى دێرشبيگڵى ئه‌ڵمانيى كاريكاتێرێكى به تام و بۆى تيرۆره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى به‌دواداهاتنى زنجيرهيهك كاردانه‌وه له ئاستى جيهاندا.
كاريكاتێرهكهى دێرشبيگڵ ئاماژه‌يه بۆ دۆناڵد ترمپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، كه به ده‌ستێكى چه‌قۆيه‌كى گه‌وره‌ى گرتووه و خوێن له چه‌قۆكه ده‌چۆڕێت و به ده‌سته‌كه‌ى ديكه‌ى سه‌رى په‌يكه‌رى ئازادى به‌ده‌سته‌وه‌يه كه ئه‌ويش خوێنى لێ ده‌چۆڕێت.
رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "ئايا درووسته به‌راوردى ترامپ به خوێنڕێژێك بكرێت"؟
گۆڤاره‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه و له لاى راسته‌ى گۆڤاره‌كه درووشمهكهى ترامپ نووسراوه، "يه‌كه‌مجار ئه‌مريكا".
ئيدڵ رودريجيز، ئه‌و هونهرمهندهيه به‌رگى گۆڤاره‌كه‌ى ديزاين كردووه و خۆى به ره‌چه‌ڵه‌ك كوبييه و له 1980 روويكردووه‌ته ئه‌مريكا وه‌ك په‌نابه‌رى سياسى و بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست وتويه‌تى: "ترامپ ديموكراسى ده‌كوژێت و سه‌رى سيمبوڵێكى پيرۆز ده‌بڕێت".
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، ئه‌لكسه‌نده‌ر گراف لامبسدۆرڤ له پارتى ديموكراتى ئازادى ئه‌ڵمانيا له تويته‌ر ره‌خنه‌ى له كاريكاتێرهكه گرتووه و نووسيويه‌تى: "شتێكى بێ هه‌ست و خوسته".

سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله