به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ئافره‌تانی گوتووه" سێكسم له‌گه‌ڵ بكه‌ن داتانده‌مه‌زرێنم"
ده‌ستدرێژ سێكسی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رفراوان
K24 – هه‌ولێر:
لێدوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌ریده‌خه‌ن، ته‌نگهه‌ڵچننین و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له بازاڕی كاری عێراقی زیادیكردووه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو و فراوان.
له 15/1/2017 عالیه نسه‌یف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد" له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراقه‌وه سكاڵای زۆری له بوونی حاڵه‌تی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی سێكسی پێگه‌یشتووه. دیارده‌كه هێنده زه‌قه، له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به ناوی (محه‌مه‌د ئیقبال) له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، چونكه به ئافره‌تانی گوتووه" ئه‌گه‌ر سێكسم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن داتانده‌مه‌زرێنم".
فه‌رمانبه‌رێكی ئافره‌تی وه‌زاره‌تی دارایی له 17/1/2017 بۆ رۆژنامه‌ی "العالم" ی عێراقی باسكردووه و دانی به‌وه‌داناوه كه" به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ی له ژێرزه‌مینێكدا كه كۆگای به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌شیه‌تی زیندانیكردووه، چونكه ره‌تیكردووه‌ته‌وه ببێته سكرتێری ئۆفیسه‌كه‌ی".
"ئه‌لمۆنیتۆر" له‌وباره‌ییه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، چونكه ئه‌و نوێنه‌ره به‌شداریی له ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ئه‌و رۆژنامه عێراقییه‌دا كردووه و له لێدوانێكی تایبه‌تدا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه" له ناو پیاوانی سیاسیش‌دا تێڕوانینێكی هاوشێوه هه‌یه و نه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی به‌ڵكو ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانیش له ناو دانیشتنه‌كاندا دووچاری ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سسێكسی بوونه‌ته‌وه"، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ته‌نانه‌ت گاڵته به ژنه په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: فره‌ژنی رێگه‌پێدراوه و هیچ یاسایه‌ك نییه رێگه‌ی لێبگرێت".
داود سلێمان ئه‌لكه‌عبی نووسه‌ره و له وتارێكدا رۆژی 14/1/2017 نووسیوویه‌تی" پێموایه ئه‌وه‌ی عالیه نسه‌یفی په‌رله‌مانتار ده‌رباره‌ی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی دژی فه‌رمانبه‌ران گوتوویه‌تی، خۆیشی له لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌مان حاڵه‌ت بووبێته‌وه له دانیشتنه‌كاندا، به تایبه‌تی ئیمه بینیمان كه‌وتبووه شه‌ره قسه له‌گه‌ڵیان".
ره‌وشه‌كه به‌و جۆره‌یه و كه‌چی تا ئێستا سه‌رژمێرییه‌كی نوێ ده‌رباره‌ی رێژه‌ی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی سێكسی له ناو كۆمه‌ڵگای عێراقیدا نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت یه‌كه‌م كۆنگره‌ی عێراقی ده‌رباره‌ی دیارده‌ی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی سێكسی، له مانگی ئه‌یلولی 2015 دا راپۆرتێكی بڵاوكردبووه‌وه و نوسیبووی" 77% ئافره‌تانی عێراقی رووبه‌ڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه".
هه‌رچه‌نده به‌هۆی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی خۆیان، زۆر قورسه ئافره‌تان دان به‌و حاڵه‌تانه‌دا بنێن كه دووچاری هاتوون، بۆیه ئاماده‌كارانی ئه‌م راپۆرته زۆر به زه‌حمه‌ت كه‌سانێكیان ده‌ستكه‌وتووه له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان بۆبكه‌ن، ته‌نها رۆژنامه‌نووسێكی ئافره‌ت به ناوی (سه‌فاء عه‌لی) به ئه‌لمۆنیتۆری گوتووه" من له‌و ئه‌زموونه‌دا ژیاوم، زۆرجار خۆم له‌و هه‌ڵوێستانه دزیووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له هاوكاره ئافره‌ته‌كانمم بینیووه كراونه‌ته ئامانج و به قسه و به جه‌سته‌یی رووبه‌ڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه".
هبه نوره‌دین ئه‌ویش كچه رۆژنامه‌وانه و ده‌ڵێت" هه‌ندێك له به‌رپرسان و هاوكارانمان له كاردا، ئافره‌ت ته‌نها وه‌ك جه‌سته ده‌بینن"
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوی دكتۆر قاسم حسێن ساڵح، كۆكه له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵه مه‌یدانییه‌كان و ده‌ڵێت" دیارده‌كه زۆر بووه، به تایبه‌تی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سیاسی په‌یوه‌ست به قه‌یرانه ره‌وشتییه‌كانه‌وه".
له شرۆڤه‌كردنێكی ده‌روونیدا دكتۆر قاسم حسێن ساڵح ده‌ڵێت" زۆرێك له به‌رپرسان خوێنده‌وارییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و له زانكۆ و قۆناغه‌كانی خوێندندا نه‌ژیاون تا كراوه‌بن له ژیانی خۆیاندا و تێكه‌ڵییان له‌گه‌ڵ ئافره‌تان له لا سروشتی بێت، بۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیاندا هه‌یانه، په‌ناده‌به‌نه به‌ر ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژی سێكسی دژی ئافره‌تان".
رحاب عبوده ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان و خێزان و منداڵانیشه، به ئه‌لمۆنیتێری گوتووه" له مه‌یدانی كاردا ته‌نگپێهه‌ڵچنین به روونی ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت له دامه‌زراوه گرنگه‌كانیشدا، به‌ڵام ئافره‌ته قوربانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕووچوونه‌كه له خۆیان دووربخه‌نه‌وه هیچ سكاڵایه‌كیان تۆمارنه‌كردووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له به‌غدا، ناوی جه‌واد شه‌مه‌رییه، ئه‌ویش ده‌ڵێت" دیارده‌كه یه‌كێكه له ده‌رهاویشته‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری له وڵات، ده‌ستدرێژی و ته‌نگپێهه‌ڵچنین به ژنان له شوێنی كاره‌كانیاندا، ده‌ستدرێژییه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ".
شه‌مه‌ری ده‌ڵێت" به‌هۆی ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سێكسی، سكاڵای خانمه رۆژنامه‌نووسێك گه‌یشتبووه دادگا، چونكه به‌و هۆیه‌وه ناچاربووه كاره‌كه‌ی جێبهێڵێت".