مزگه‌وته‌كه كرایه‌وه
كه‌نه‌دییه‌كان بۆ پاڵپشتی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یان خۆپیشاندانیان سازداوه و پاره‌یان كۆكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندی رۆشنبیری ئیسلامی هه‌رێمی"كیپیك" ی كه‌نه‌دا، دوای هه‌فته‌یه‌ك له هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌یان و كوشتنی 6 كه‌س له نوێژخوێنانی ناو مزگه‌وته‌كه له لایه‌ن قوتابییه‌كی شه‌تره‌نجزانی كه‌نه‌دی نه‌ته‌وه‌په‌رست، سه‌رله‌نوێ مزگه‌وته‌كه‌یان به رووی نوێژخوێناندا كرده‌وه.
به نوێژی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو مزگه‌وته‌كه كراوه‌ته‌وه و له یه‌كه‌م نوێژی پاش رووداوه‌كه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر له پیاوان و ژنان و منداڵان، پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان جێیانهێشتووه،چوونه‌ته‌وه ناو مزگه‌وته‌كه.
وه‌ك هاوسۆزی و پاڵپشتی ده‌ربڕین بۆ موسڵمانانی شاری كیپیك ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌نه‌دییه‌كان له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌دا بازنه‌یه‌كیان درووستكردووه.
هاوكات هه‌زاران كه‌نه‌دی دیكه له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی كه‌نه‌دا، بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه و موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یان گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها له ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی مزگه‌وته‌كانی كه‌نه‌داش خۆپیشاندان دژی ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدراوه و بۆ رێزنان له قوربانیان تاجه‌گوڵینه‌یان داناوه و سندوقی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییان بۆ خێزانی قوربانییه‌كان داناوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوو ژماره‌ی بانكی بۆ پێشوازیكردن له كۆمه‌ك و هاوكارییه داراییه‌كانی هاووڵاتیانیش كراونه‌ته‌وه و دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی" ژیاندنه‌وه‌ی ئیسلام" و رێكخراوی Dawanet Canada به‌و ئه‌ركه هه‌ستاون و تا ئێستا له‌و رێگه‌یه‌وه بڕی 500 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دییان بۆ كه‌سوكاری كوژراوه‌كان و برینداره‌كانی ئه‌و رووداوه كه ژماره‌یان 19 كه‌سه كۆكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا پێشتر هێرشه‌كه‌ی به كارێكی تیرۆریستی ناوبرد و له رێوڕه‌سمی رێزنان له گیانی قوربانییه‌كان و دواماڵئاواییكردن لێیان بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی گریا و داوایكرد خه‌ڵكی كه‌نه‌دا یه‌كڕیزبن و له ده‌مارگیری دووربكه‌ونه‌وه.