دادگای تێھەڵچوونەوە داواكاری بۆ دووبارە كاركردن بە بڕیارەكەی ترەمپ رەتدەكاتەوە

وەزارەتی داد لەسەر داوای ترەمپ داواكارییەكی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادوه‌ری فیدراڵی پێشكەش بە دادگایەكی پێداچوونەوە كردبوو

K24 - ھەولێر

دادگای پێداچوونەوەی سان فرانسیسكۆ داواكاری وەزارەتی دادی ئەمریكا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادوەری ویلایەتی واشنتۆنی رەتكردەوە.

دادوه‌ری فیدراڵی له‌ سیاتڵی ئه‌مریكا رۆژی 3/2/2017 بڕیارێكی دژی مه‌رسومه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا  بۆ رێگه‌گرتن له‌ هاتنی هاووڵاتیانی 7  وڵاتی زۆرینه‌ موسوڵمان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌ركرد و به‌سه‌ر هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا گشتاندوویه‌تی.

ھەر پاش ئەم بڕیارە وەزارەتی دادی ئەمریكا لەسەر داوای ترەمپ داواكارییەكی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادوه‌ری فیدراڵی له‌ سیاتڵ پێشكەش بە دادگایەكی پێداچوونەوە كرد.

دادگای پێداچوونەوە داواكاری دووبارە كاركردن بە بڕیارەكەی ترەمپی رەتكردەوە بۆ قەدەغەكردنی ھاتنە ناوەوەی ھاووڵاتیانی ھەر 7 وڵاتی ئێران، عێراق، سوریا، لیبیا، یەمەن، سودان و سۆماڵ بۆ ئەمریكا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 27  كانوونی دووەمی رابردوو بڕیاریدا بۆ ماوەی 90 رۆژ ھاتنی ھاووڵاتیان ئەم 7 وڵاتە بۆ ئەمریكا قەدەغە بكرێت، لەگەڵ قەدەغەكردنی 120 رۆژ وەرگرتنی كۆچبەرانی ئەم 7 وڵاتە.

JS