بوخچه.. له‌لای ژاپۆنییه‌كان چاره‌سه‌ری ئازاری جومگه‌كان ده‌كات
به وێنه و ڤیدیۆ..
K24 - هه‌ولێر:
ژاپۆنییه‌كان، چاره‌سه‌رێكی نوێیان بۆ نه‌هێشتنی ئازاری جومگه و ماسوولكه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له بوخچهنانی ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه ئازارییان هه‌یه و پێی ده‌ڵێن ئۆتۆنا ماكی.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانیش، وێڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه، ئێستا سه‌نته‌ری تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه و تێیدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێك، كه‌سی نه‌خۆش له ناو پارچه په‌ڕۆیه‌كی گه‌وره، هاوشێوه‌ی بوخچه، داده‌نرێت و ده‌به‌سترێت و هه‌ندێك جووڵه‌ی تایبه‌تیش ئه‌نجامدات.
ئێستا ئه‌م رێگه‌یه بووه‌ته باوترین شێواز به نه‌هێشتنی ئازاری جومگه‌كان و بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌ش، له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه منداڵ ماوه‌ی نۆ مانگ له ناو ره‌حمی دایكی به‌م جۆره‌یه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)