ژماره‌ى گهورهكچانى جه‌زائير له دانيشتوانى 5 وڵاتى عه‌ره‌بى زياتره
به گوێره‌ى ئامارى سه‌رچاوه ميدياييهكان ساڵانه له جه‌زائير 200 هه‌زار كچ ده‌چنه ريزى كچانى بێ هاوسه‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئامارى سه‌رچاوه ميدياييهكان ساڵانه له جه‌زائير 200 هه‌زار كچ ده‌چنه ريزى كچانى بێ هاوسه‌ره‌وه و به‌و جۆره ژماره‌ى كچانى بێ هاوسه‌رى جه‌زائير گه‌يشتووه‌ته 11 مليۆن گهورهكچ و ژمارهكهيان زياتر له ژماره‌ى دانيشتوانى 5 وڵاتى عه‌ره‌بى.
رۆژنامه‌ى "النهار الجديد"ى جه‌زائيرى بڵاويكرده‌وه، له ئێستادا 11 مليۆن گهورهكچ له جه‌زائير هه‌ن و ته‌مه‌نيان له سه‌رووى 25 ساڵه‌وه‌يه و 5 مليۆن گهورهكچى سه‌رووى 35 ساڵيش هه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ساڵانه 200 هه‌زار كچ ده‌چنه ريزى گه‌وره كچانه‌وه.
ديوانى نيشتيمانى بۆ سه‌رژمێرى جه‌زائير پێش 3 ساڵ رايگه‌ياندبوو، 4 مليۆن كچى سه‌رووى 34 ساڵ هه‌ن و تا ئه‌و ته‌مه‌نه هاوسه‌رگيريان نه‌كردووه.
له ئامارێكى ديكه‌دا راگه‌يه‌ندراوه ته‌نيا له ساڵى 2016دا 56 هه‌زار حاڵه‌تى جيابوونهوه له دادگاكانى ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار كراوون و ئامارى ژنانى جيابوهوه له هاوسه‌ره‌كانيان گه‌يشتووه‌ته 41 هه‌زار ژن. به گوێره‌ى ئاماره‌كه زۆرترين حاڵه‌تى جيابوونهوه له ريزى ئه‌و ژنانهيه كه ته‌مه‌نيان له نێوان 20 تا 30 ساڵدايه.